هاوژین شكور: گەرمیان
ئەمڕۆ لە یادی (34) ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی ژنانی كوردستاندا ژمارەیەك لە ژنانی گەرمیان خولی كاركردنیان تەواو كردوو لەلایەن لقی گەرمیانی یەكێتی ژنانەوە رێزلێنانیان پێدرا.
لەساڵیادی دامەزراندنی یەكێـی ژنانی كوردستاندا لقی گەرمیانی یەكێتی ژنان كۆتاییان بە خولی دیزان و دورینی جل وبەرگ هێنا كە (10) فێرخواز تێدا بەشداربوون كە بەسەرپەرشتی خاتوو جوانە غالب لێپرسراوی بەشی پرۆژەكانی لقی گەرمیان كرابویەوە لە 2023/10/1 تا 11/1 بەردەوام بوو، ئەمڕۆش بە بۆنەی یادی دامەزراندنی رێكخراوەكەوە كۆڕێكی ئابوری و چۆنێتی كاركردن بۆ ئەو فێرخوازانە رێكخرا و تێیدا بروانامەی بەشداریكردن درایە فێرخوازەكان لەلایەن لێپرسراوی لقی گەرمیانی یەكێتی ژنانەوە
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای