هاوژین شكور : گەرمیان
بەبۆنەی 34 مین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی ژنانی كوردستانەوە كۆمیتەی كفری یەكێتی ژنان كۆڕێكی رۆشنبیری بۆ ژنانی سنورەكەی رێكخست.
كۆمیتەی كفری یەكێتی ژنانی كوردستان كۆڕێكی رۆشنبیری بۆ خاتوو (ساراحسین)ئەندامی كۆمیتە رێكخست لەوكۆڕەدا كە ژمارەیەك لە ژنانی سنوری كۆمیتەی كفری ئامادەیی بوون خاتوو سارا باسی لە مێژووی دامەزراندنی یەكێتی ژنانی كوردستان كردوو تیشكی خستە سەرماوەی 34 ساڵ خەباتی رێكخراوەكە لە رووی كۆمەڵایەتی و یاسایی و جەماوەرییەوە. هاوكات پارێزەر شیلان محمەد شكور باسی لە یاساكانی تووندووتیژی كرد و رونكردنەوەی پێویستی بۆ ئامادەبوواندا دەربارەی یاساكان و چۆنێتی كاركردن لە چوارچێوە یاساییەكاندا.
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای