بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ژنانی کوردستانەوە پەیامێکی پیرۆزباییان ئاڕاستەی یەكێتی ژنان دەکات و تێیدا رایدەگەیەنێت:”هیوادارم لە داهاتووشدا بەهەمان وزە و رۆحییەتەوە كار بۆ چەسپاندنی یەكسانیی كۆمەڵایەتی بكەن و رووبەڕووی هەموو جیاكارییەك ببنەوە، ئێمەش پشتیوانتان دەبین”.
دەقی پیرۆزباییەکە:
بەڕێزان سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەتی یەکێتیی ژنانی کوردستان
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی رێكخراوەكەتانەوە، پیرۆزباییەكی گەرمتان لێدەكەم و هیوای بەردەوامی و سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.
یەكێتیی ژنانی كوردستان خاوەنی مێژوویەكی زێڕین و درەوشاوەیە لە خەبات لەپێناو داكۆكیكردن، پاراستن و بەدیهێنانی مافەكانی ژناندا. هیوادارم لە داهاتووشدا بەهەمان وزە و رۆحییەتەوە كار بۆ چەسپاندنی یەكسانیی كۆمەڵایەتی بكەن و رووبەڕووی هەموو جیاكارییەك ببنەوە، ئێمەش پشتیوانتان دەبین.
شاد و سەرفرازبن
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان