ڕۆژی چوارشەمە بەرواری ٩/١١/٢٠٢٣ هێرۆ مستەفا باجەلانی بە ڕەچەڵەک کورد لە شاری میسر سوێندی یاسای خواردوو وەک باڵوێزی نوێی ئەمریکا دیاریکراو دەست بەکاربوو .
هێرۆ مستەفا باجەلان لەساڵی ١٩٧٣ لە هەولێری پایتەختی کوردستان لە دایکبووە لە تەمەنی سێ ساڵیدا لەگەڵ خێزانەکەی کۆچیان کردووە بەرەو ئەمریکا چیرۆکی کۆچکردنی خێزانەکەی کراوەتە فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری بە ناوی ( American Hero ) کە هێرۆ پاڵەوانی فیلمەکەیە.
خوێندنی لە زانکۆی جۆرج تاون لە واشنتن خوێندووە، توانای قسەکردنی هەیە بە ٦ زمان، هەروەها ماستەری لەزانستە سیاسیەکانی زانکۆی پرنستن لە نیو جێرسی تەواوکردووە.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەمیسر لەسەر پلاتفۆرمی X بڵاویکردەوە، “هیرۆ مستەفا، وەک باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە میسر سوێندی یاسایی خوارد، هێرۆ لەم کاتە گرنگەدا ئەرکەکانی لە باڵیۆزخانەکە وەردەگرێت لە پەیوەندییە ستراتیژییە دوو قۆڵییەکانداو هەوڵە هاوبەشەکانمان بەهێزتردەکات بۆ بەدەستهێنانی سەقامگیرییو خۆشگوزەرانی لەناوچەکەدا
هێرۆ مستەفا لەگەڵ وەرگرتنی پۆستی باڵیۆزی ئەمریکا لە بولگاریا لەساڵی ٢٠١٩ دا ڕایگهیاند، “شانازی دەکەم کە وەک ئەمریکییەکی بەڕەچەلەک کورد، وەک باڵیۆز کاندید کراوم ئهم ژنه كورده لە نوسینگەی جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا، لە بابەتەکانی پەیوەست بەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشورو ناوەڕاستی ئاسیا کاریکردووە ، هەروەها ئەفسەری کونسوڵخانە لە بەیروتی پایتەختی لوبنان و ئەفسەری سیاسی لەئەسینای پایتەختی یۆنان کاریکردووە پێشتریش ئەو دیپلۆماتکارە پۆستی باڵیۆزی ئەمریکای لەبولگاریا هەبووە لە ساڵی 2019 تا 2023، هەروەها جێگری سەرۆکی نوێنەرایەتی ئەمریکای لە ێژکاری سیاسی وەزیر بووە لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە نیودەلهی پایتەختی هیندستان.
ئامادەکردنی: شاناو
