رێژنە: تەوار
شیلان غەفور یەكێكە لەو پسپۆڕە كوردانەی لە تیمی دابینكردنی دەرمان كار دەكات لە بەریتانیا بڕیارە ئەزموونی كاركردنەكەی بگوازێتەوە بۆ كوردستان.
خاتوو شیلان غەفور وەك پسپۆڕی بواری دەرمان كە لە تیمی دابینكردنی دەرمان كاردەكات لە دەستگایەك سەر بە وەزارەتی تەندروستی بەریتانیا، لەلایەن فیدراسۆنی زانستی پزیشكی كوردستانەوە بانگێشت كراوە بۆ كۆنفرانسێكی زانستی بۆ ئەوەی وەكوو پزیشك باس لە ئەزموونی خۆی بكات.
ئەو پسپۆرە باس لەوەدەكات كە خۆشحاڵە بەوەی بتوانێت هانی گەنجان بدات و هاوكاریان بێت تا بتوانن گەشەبكەن، لەو كۆنفرانسە وەرزیەدا چەندین بەژدار بوو باس لە ئەزموونی خۆیان دەكەن و فیدراسۆنی كوردستان لە بەریتانیا سەرپەرشتی دەكات.
فیدراسۆنی كوردستان جگە لەوەیی كوردە سەركەوتوەكان لە زانست و بواری پزیشكیدا بە كورد و بیانیەكان دەناسێنێت لە هەمان كاتدا و لە سەرەتای دامەزراندنیەوە لە كاتە سەختەكاندا هاوكاریی هەرێمی كوردستانی كردووە ، فیدراسۆنی زانستی و پزیشكی لە بەریتانیا ماوەی ٣٥ ساڵە دامەزاوە و ساڵانە چەندین كۆنفراس ڕێكدەخات
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای