میهرەبان: هەڵەبجە
پاش نیوەڕۆی ئەمرۆ لە یانە كلتوری سیاو چەمانە لە پارێزگای هەڵەبجە مەراسیمی ناساندنی كتیبی تەقەی خۆشی چنور تۆفیق بەڕێوەچوو .
یانەو كلتوری سیاچەمانە بە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری كۆمەڵایەتی هەڵەبجە كۆڕی ناساندنی بۆ كتێبی تەقەی خۆشی خاتوو چنور تۆفیق كرد.
چنور تۆفیق كە نوسەری كتێبەكەیە باسی لەوەكرد لە سەردەمی ڕژێمی بەعس بەهۆی تەقەی خۆشییەوە بۆتە هۆی ئەوەی بەشێك لە جەستەی لە كاربكەوێت، هەروەها دەڵێت” تا گەیشتۆتە ئەم تەمەنە توشی چەندین تەنگ و چەڵەمە و نارەحەتی بووە مەبەستی لە نوسینی ئەم كتێبە ئەوەیە چیتر بزانین چەك بۆ چ مەبەستێك بەكار دێنین”.
چنور وتی ” هیوادارم بیكەین بە عادەت چەك رابماڵین و بەكاری نەهێنین بۆ زیان گەیاندن بەیەكتر”.
چنور مەبەستی بوو بڵێت خاوەن پێداویستی تایبەت و مرۆڤی ئاسایی فەرقی نیە و وەك خۆی دەڵێ ” ئەوان بە پێی خۆیان هەنگاو دەنێین و ئێمەش بە عەرەبانە”.
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای