Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
یەكێتی ژنانی كوردستان كۆتایی بە خولی ئەكادیمی و ڕاهێنانی كادێرانی هێنا. – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

یەكێتی ژنانی كوردستان كۆتایی بە خولی ئەكادیمی و ڕاهێنانی كادێرانی هێنا.

شەونم محمد: سایتی تەوار
یەكێتی ژنانی كوردستان لە ماوی سێ‌ رۆژدا خولێكی ئەكادیمی راهێنان و گەشەپێدانی بۆ كادیرانی لقەكانی كردەوە، بەمبەستی پێگەیاندنی كادیری پێشكەوتوو بۆ گەشەكردنی كاری رێكخراوەیی.
بە ئامادەبوونی خاتوو كافیە سلێمان سكرتێری یەكێتی ژنان و بەشێك لە ئەندامانی سكرتاریەت كۆتایی بە خولی پێگەیاندنی كادیرانی یەكێتی ژنان هات و لەلایەن سكرتێری یەكێتی ژنانەوە رێزلێنان پێشكەشی مامۆستایانی خولەكە كرا، كە تایبەت بوو بە بواری تەندروستی و رۆشنبیری گشتی و مامەڵەكردنی كادیری رێكخراوەیی لە نێو كایە رۆشنبیری و كۆمەڵایەتیەكان.
مامۆستا نازەنین عوسمان محمد مامۆستای زانكۆ و وانەبێژی خولەكە دەڵێت” بۆ ئەوەی كادیر و ڕابەری پێشكەوتوو و پڕ زانیاری پێبگەیەنین پێویستمان بە نوێكردنەوەی زانیاری هەیە ، بەتایبەت لەم كەش و بارودۆخەی ئێستادا كە زانیاری دەقە بەدەقە لە پێشكەوتن و نوێبونەوەدایە، ئەگەر ئێمە كۆمەڵێك خول و ڕێكارەكان نەگرینەبەر ناتوانین فریای ئەو هەموو پێشكەوتن و زانیارییە بكەوین، بۆیە بۆ پێگەیاندنی تاك یاخود ئەو كەسانەی لە بواری ڕێكخراوەیی كار دەكەن زۆر گرنگە ، دەتوانین بڵێین ئەم خولانە كۆكردنەوە و چڕكردنەوەی چەندین كتێبە تا بتوانرێت لە كەمترین كاتا زانیارییەكەكان بگەیەنین.
لەلایەكیترەوە ئەڤین خالید قادر توێژەری كۆمەڵایەتی وتی” یەكێك لەو ڕێگایانەی كە بتوانین تاكێكی بەتوانا دروستبكەین كردنەوەی ئەم خولانەیە، كە ببێتە هۆی سەرچاوەی مەعریفە و پڕ زانیاریكردنی تاكەكان و دواجار دۆزینەوەی خودی خۆیان لە رێگەی ئەو زانیاریانە و گەشەكردن و دەرخستنی ئەو توانایانەی خودی خۆییان ، ئەمە یەكێكە لەو هەنگاوانەی كە كۆمەڵگەی كوردی زۆر پێویستی پێیەتی”.
هەروەها خاتوو كنێر عەبدوڵا نوسەر روناكبیر و مامۆستای وانەبێژ و ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتی ژنان خولەكە باسی لەوەكرد كە” مرۆڤەكان چۆن ئەتوانن خۆیان بناسن كە مرۆڤێكی بەتوانا و پێشەنگن ، ئایا هەموو مرۆڤێك توانای پێشەنگ بونی هەیە یاخود نا” خاتوو كنێر وتی” هەموو مرۆڤێك كۆمەڵێك خەسڵەتی هەیە كە هەندێكی بۆ ماوەییە و هەندێكیشی ئەكرێ لە ژینگەیەكا كاری لەسەر بكرێت بۆ بەهێزكردنی ، بۆیە گرنگی ئەم خولانە لە وەدایە تا یارمەتی مرۆڤەكان بدرێ متمانە بەخۆی دروستبكا ، بۆ بەرجەستە كردن و بەتواناكردنی خۆی لە ڕێگەی ڕاهێنانی جۆر بە جۆرەوە لە ڕوی بنەمای چەندین زانیارییەوە خودی خۆی بناسێ ، بۆیە لە وماوە كورتەیا هەولماندا بتوانین پێناسەیەك بۆ مرۆڤی پێشەنگ و خەسڵەتەكانی بكەین بەو هیوای ئەوەی توانیبێتمان سودێكی كەمیش بێت بەو كادیرانە بگەیەنین”
لە كۆتایی خولەكەدا بڕوانامەی بەشداربوون درایە سەرجەم بەشداربوان و بڕیاریش وایە كە ئەم خولانە لە یەكێتی ژنان بەردەوام بێت بۆ پێگەیاندنی كادیران.

هاوشێوە

ڤیدیۆ