ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

کچه‌ رۆژنامه‌نوسێکى کورد ده‌بێته‌ خاوه‌نى خه‌ڵاتێکى نێوده‌وڵه‌تى

میهره‌بان: هه‌ڵه‌بجه‌
کۆمیته‌ى پاراستنى رۆژنامه‌نوسان (CPJ) خه‌ڵاته‌کانى 2023ى بۆ ئازادى رۆژنامه‌وانى راگه‌یاندن و له‌ نێویاندا کچه‌ رۆژنامه‌نوسێکى کورد خه‌ڵاتده‌کرێت.
له‌ شارى نیویۆرک کۆمیته‌ى پاراستنى رۆژنامه‌نوسان (CPJ) خه‌ڵاتى نێوده‌وڵه‌تى ئازادى رۆژنامه‌وانى دابه‌شکردو و کچه‌ رۆژنامه‌نوسى کورد نیاز عبدووڵا بووه‌ خاوه‌نى خه‌ڵاتى نێوده‌وڵه‌تى (CPJ).
‎نیاز عبدووڵا له‌ کاتى وه‌رگرتنى خه‌ڵاته‌که‌دا رایگه‌یاند که‌ ئه‌و خه‌ڵاته‌ پێشکه‌ش ده‌کات به‌ چوار سیمبولی ‎ئازادیخوازی کوردستان ، له‌وانه‌ زیندانیانی بادینان، ژینا ئه‌مینی، سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش و مه‌زڵوم عه‌بدی. ‎هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى راگه‌یاندووه‌”‎ که‌ سه‌ختی و ئاڵنگارییه‌کانی به‌رده‌م کاری رۆژنامه‌وانی هه‌رچه‌ند زۆریشبن، ده‌کرێت وه‌ربگێردڕێن بۆ ئازایه‌تی و به‌رده‌وامی کاری زیاتر، بۆیه‌ هه‌موو کۆڵنه‌دان و تێکۆشانێکی به‌رده‌وام له‌ پێناو پاراستنی ئازادی رۆژنامه‌وانی و بنه‌ماکانی دیموکراسی، به‌رهه‌مدار ده‌بێت و ده‌کرێت ببێته‌ هۆی دروستکردنی گۆڕانکاری”.
‎نیاز سوپاسی زۆرم هه‌یه‌ بۆ ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی تاوه‌کوو ئێستا، سه‌ره‌ڕای سه‌رجه‌م فشار و مه‌ترسییه‌کانی سه‌ریان، به‌رده‌وامن له‌ وتنی راستییه‌کان و به‌ پره‌نسیپه‌وه‌ کارده‌که‌ن.

هاوشێوە

ڤیدیۆ