میهرەبان: هەڵەبجە
لقی شارەزووری یەكێتی ژنانی كوردستان ڕێزلێنان دەبەخشێتە كادیرە خۆبەخشەكانی كە لە ماوەی رابردوودا لە لقی شارەزوور كاریان كردووە و تا ئێستاش بەردەوامن.
ئەمرۆ لە مەراسیمێكی شایستەدا و بە ئامادەبوونی خاتوو شارا عبدالكریم لێپرسراوی لق و ئەندامانی لقی شارەزوور ، بە لە بەرچاوگرتنئ هەوڵ و ماندوبوونەكانی كادیرە خۆبەخشەكانی لق خەڵاتی رێزلێنانیان بەخشیە هەریەك لە بەرێزان (پەروین نوری حبیب ، مەدیمە محی الدین حبیب و فاتیمە سعید) كە سێ كادیری خۆبەخشی یەكێتی ژنانن لە سنوری شارەزوور، هیوایان خواست بە دڵسۆزییەوە بەردەوامبن لە كاركردن.
لێپرسراوی لقی شارەزوور رایگەیاند” ئەمە یەكەمجار نیە كە خەڵاتی رێز لێنان ببەخشین بە كادیرەكانمان و بەڵكو لە پلانماندایە كە سەرجەم ئەو ژنانە بەسەر بكەینەوە كە توانیویانە خزمەت بكەن بەخۆیان و ژنانی ناوچەكە و هەوڵەكانیان بەرز دەنرخێنین و سوپاس و ستایش دەكرێن”.
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای