ئامادەكردنی : شاناو
بەسیمە عەبدولڕەحمان ژنێكی كوردە و دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری ئاژانسی ( كەسكە ) بۆ ڕاوێژی بیناسازیی و بەكارهێنانی وزەی سەوز لە عێراقدا و دەچێتە ریزبەندی ژنە كاریگەرەكانی ساڵی 2023.
ئەمڕۆ دامەزراوەی پەخشی بی بی سی ناوی سەد ژنی چالاك و كاریگەری بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بڵاوكردەوە لە ناو ( ژنانی سیاسی و هونەرمەند و وەرزشوان و چالاكوان و داكۆكیكار لە مافی كەمینەكان و ژنان ) لە ناو ریزبەندیەكەدا ناوی ( بەسیمە عەبدولڕەحمان )هاتووە وەك یەكێك لە ژنە كاریگەرەكانی ساڵی 2023 كە كاریگەریەكی باشی هەبووە لە عیراقدا لە رووی ئاوەدانكردنەوەدا.
بی بی سی لە بارەی ( بەسیمە عەبدولڕەحمان )ەوە نووسیوویەتی” بەهۆی شەڕەوە زۆرێك لە شارۆچكەكانی عێراق وێران بوون ، دوای وەرگرتنی بروانامەی ماستەرەكەی لە ئەندازیاری پێكهاتەیی خاتوو بەسیمە عەبدولڕەحمان گەڕایەوە عێراق و شێوازێكی نوێ و جیاوازی بۆ هاوكاریی هێنایە ئاراوە و ئاژانسی( كەسكی ) دامەزراند كە یەكەم هەنگاوە لە عێراقدا كە ئەو وڵاتە بەرە و دروستكردنی خانوو و باڵەخانەی دۆستی ژینگە دەبات بە بەكارهێنانی خۆر وەك سەرچاوەی بەدەستهێنانی وزە.
ساڵی رابردووش دامەزراوەی بی بی سی ناوی 100 ژنی كاریگەری جیهانی بڵاوكردەوە كە لەنێویاندا 4 ژنی كورد هەبوون ئەوانیش (نیگار مارف سەرۆكی پەرستاران لە یەكەی سووتاوی نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری لەشاری سلێمانی، رۆزا ساڵح سیاسەتمەدار، خەڵكی هەرێمی كوردستان و دانیشتووی سكۆتلەندا، زارا محەمەدی مامۆستای زمانی كوردی لە رۆژهەڵاتی كوردستان، هەروەها روئیا پیرەیی چالاكوان لە رۆژهەڵاتی كوردستان)
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای