بە ئامادەبوونی خاتوو كافیە سڵێمان سكرتێری یەكێتی ژنانی كوردستان مەراسیمی یادی دە ساڵەی دامەزراندنی رێكخراوی ئێمە بۆ گەشەپێدانی مرۆیی كرایەوە و دیداری برەوپێدانی فێمینزم رێكخرا.
لەو دیدارەدا كە ئەمرۆ لە ژێر دروشمی برەوپێدانی بزوتنەوەی فێمینزم و بە بۆنەی دە ساڵەی دامەزراندنی رێكخراوی ئێمە بۆ گەشەپێدانی مرۆی رێكخرا، تێیدا گفتوگۆ كرا لە بارەی كاری رێكخراوەكانی ژنان و ئافرەتانی كوردستان و دۆخی ئێستای ژنان.
هەر لەو دیدارەدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە پەرلەمانتاران و رێكخراوەكانی ژنان پانێڵێك رێكخرا بۆ هەریەك لە خاتوو كافیە سلێمان سكرتێری یەكێتی ژنانی كوردستان و خاتوو پەخشان زەنگنە سكرتێری كۆمەڵەی ئافرەتانی كوردستان و خاتو ڤیان سلێمان سكرتێری یەكێتی ئافرەتانی كوردستان بۆ قسە كردن لەسەر ئەزمون و مێژوی كاری ڕێكخراوەكانی ژنان لە كوردستان.
ڕێكخراوی ئێمە بۆ گەشەپێدانی مرۆیی ڕێكخراوێكی فێمێنیستی جێندەری ناحكومیە لە سال٢٠١٣دامەزراوە.
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای