لە گەلەری نیشتیمانی ئەمنە سورەكە حەوتەمین پیشانگەی تایبەتی شێوەكاری هونەرمەند كامەران كارگەچی كرایەوە.
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ خاتوو كافیە سلێمان سكرتێری یەكێتی ژنانی كوردستان بە هاوڕێیەتی هەریەك لە خاتوو سەیوان ڕۆستەم ، خاتوو كنێر عەبدووڵا ، خاتو سەیران محەمەد و خاتوو بەفرین ئەحمەد سەردانی حەوتەمین پیشانگەی شێوەكاری هونەرمەند كامەران كارگەچی كردوو لەلایەن هونەرمەند كامەران كارگەچییەوە پێشوازی كران لای خۆیەوە خاتوو كافیە سڵێمان و ئەندامانی سكرتاریەتی یەكێتی ژنان وێرای دەستخۆشییان هیوای بەردەوامی و سەركەوتنیان بۆ خواست.
لە پیشانگەكەدا هونەرمەند كامەران كارگەچی ژمارەیەك تابلۆی قەبارە جیاوازی نمایشكرد بوو كە زیاتر گوزارشت بوو لە خەمی پاراستنی ژینگە و باڵندە و لێكچواندنی سروشت وەك جەستەی ژن. هاوكات لە پیشانگەكەدا دوو كتێبی بەناوی (سەرچاوەكانی ئاو و باخ و باخچە) لە نوسین و ئامادەكردنی كامەران ساڵح كارگەچی بە دیاری پێشكەشی ئامادەبووانی پیشانگەكەی كرا.
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای