سەیران محەمەد: تەوار
بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە پای پشتیوانی و هاوكارییەكانیان سوپاسنامەیەك ئاراستەی یەكێتی ژنانی كوردستان دەكات.
ئەمرۆ خاتوو كافیە سڵێمانی سكرتێری یەكێتی ژنانی كوردستان بە ئامادەبوونی لێپرسراوی بەشی تەندروستی لە نوسینگەی تایبەتی خۆی پێشوازی لە نوێنەرانی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی كرد. كە پێكهاتبوو لە بەرێزان ( بەیان عبدالرحمان ئیبراهیم بەرێوەبەری سەنتەری راوێژكاری عەلی كەمال و عومەر زوهدی كاكەرەش بەرێوەبەری كارگێڕی ).
وەفدی میوان سوپاسنامەیەكی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیان پێشكەشی خاتوو كافیە سڵێمان كرد ، وەك پێزانینی ئەو بەرێوەبەرایەتیە لە پای هاوكاری و دابینكردنی كەل و پەلی تەندروستی بۆ سەنتەرەكەیان لەلایەن یەكێتی ژنانەوە و لە رێگەی بەشی تەندروستییەوە .
لەلایەن سكرتێری یەكێتی ژنان و لێپرسراوی بەشی تەندروستییەوە بەڵێنیان پێدان كە وەك هەمیشە هاوكار و پشتیوانیانبن.
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای