Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

پەیامی یەكێتی ژنانی كوردستان بەبۆنەی٢٥ ی نۆڤەمبەر ڕۆژی جیهانی بەڕەنگاری توندو تیژی دژی ژنان – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

پەیامی یەكێتی ژنانی كوردستان بەبۆنەی٢٥ ی نۆڤەمبەر ڕۆژی جیهانی بەڕەنگاری توندو تیژی دژی ژنان

توندو تیژی دیاردەیەكی جیهانی گشتگیرەو سنوری بۆ نییە‌و لەسەرجەم كۆمەڵی مرۆڤایەتی بەدی دەكرێ‌، ئەگەرچی لەكۆمەڵێكەوە بۆ كۆمەڵێكی تر دەگۆرێ‌.
لەم سەردەمەی ئێستادا دیاردەی توندوتیژی لەجیهاندا ڕو لە هەڵكشانە‌و ئامارەكان ترسناكن، هەموو جۆرەكانی توندوتیژی لەكوشتن‌و ئەشكەنجەی جەستەیی‌و ڕفاندن‌و بازرگانی بە مرۆڤەوە‌و بەكاڵاكردنی ژنان …….. هتد هەیە.

ئەگەرچی كۆمەڵێ‌ بڕیار‌و پەیماننامەی نێودەوڵەتی لەلایەن نەتەوە یەكگرتوەكانەوە دەرچووە وەك سیداو‌و بڕیاری١٣٢٥ بۆ كەمكردنەوەی ئەم دیاردەیە، زۆر لەدەوڵەتانیش یاسای تایبەتی خۆیان هەیە بۆ كەمكردنەوەی توندو تیژی دژی ژنان، بەڵام كاریگەری دیاری نییە لەسەر دیاردەكە، هۆكاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بارودۆخی ئاڵۆری جیهان‌و شەڕی زلهێزەكان‌و سەرهەڵدانی بیری توندڕەوی كە ژنان‌و مناڵان لەو بارودۆخەدا قوربانی سەرەكین.

لەهەرێمی كوردستانیش لەگەڵ بونی یاسایەكی تایبەت بەتوندوتیژی‌و بونی كۆمەڵێ‌ دامودەزگای حكومی‌و كاری بەردەوامی ڕێكخراوەكان، دیاردەی توندوتیژی بەرامبەر ژنان بەهەموو شێوەكانییەوە وەك كوشتن‌و توندوتیژی جەستەیی، سێكسی، دەرونی‌و هەراسان كردنی ژنان بەدی دەكرێ‌.
لەبەشەكانی تری كوردستانیش بەهەمان شێوەیە سەرەڕای ستەمی ڕژێمە داگیركەرەكان بەرامبەر بە ژنانی كورد، تیرۆر كردن‌و زیندانی‌و لەسێدارەدانیان هەر بەردەوامە.

هەموو دەزانین كە ٢٥ ی نۆڤەمبەر‌و هەڵمەتی ١٦ ڕۆژەی بەڕەنگاری توندوتیژی كۆدەنگییەكی جیهانییە لەسەر ئەم پرسە‌و پێداچونەوە‌و دانانی یاسا‌و ڕێساكانە بۆ كەمكردنەوەی، بۆیە دەبێت ژنان‌و پیاوانی یەكسانیخواز تێبكۆشن‌و هەوڵەكانیان چڕتر بكەنەوە بۆ فشاركردن لەسەر حكومەت‌و دەسەڵات، بۆ داڕشتنەوەی بەرنامەی خوێندن‌و پەروەردەیەكی نوێی هاوچەرخ دور لەجیاوازی لەسەر بنەمای جۆری كۆمەڵایەتی‌و ڕەخساندنی هەلومەرجی لەبار بۆ بەشداری ژنان لەهەموو كایە سیاسی‌و كۆمەڵایەتییەكاندا‌و گەیشتنیان بەناوەندی بڕیار‌و كاركردن بەیاسا هەمواركراوەكان، لەپێناو بەدیهێنانی ئاشتی كۆمەڵایەتی‌و دادپەروەری لەكۆمەڵەكەماندا.

نا بۆ توندوتیژی
یەكێتی ژنانی كوردستان
25/ 11/2023

هاوشێوە

ڤیدیۆ