ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

لە پێناوی ئارامی خێزاندا هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی دەستیپێكرد

تریفە: سلێمانی
لە پێناوی ئارامی خێزان و ئاشتی كۆمەڵایەتیدا یەكەم هەنگاوی پرۆژەی 16 رۆژی بەرەنگاربوونەوەی تووندووتیژی دژی ژنان لە تەلاری هونەر دەستیپێكرد.
بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و خاتوو كافیە سڵێمان سكرتێری یەكێتی ژنانی كوردستان و ژمارەیەك لە كەسایەتی و چالاكوانانی بواری مافەكانی ژنان ئەمرۆ لە تەلاری هونەری شاری سلێمانی یەكەم پرۆژەی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی تووندووتیژی دژی ژنان دەستیپێكرد.
لە دەستپێكی پرۆگرامەكەدا نمایشی كورتە فیلمی (7:30)كرا لە دەرهێنانی سۆنیا جەلیل زەنگەنە، پاشان پانێڵێك بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ناوەرۆكی فیلمەكە بەرێوەچوو.

هاوشێوە

ڤیدیۆ