میهرەبان: هەڵەبجە
لە دەستپێكی هەڵمەتی ١٦ ڕۆژ بەرەنگاربونەوەی توندووتیژی دژی ژنان ڕێكخراوەكانی ژنان و چالاكوانان و نوسینگەی مافی مرۆڤ لە هەڵەبجە دەستپێكی پرۆژەیەكیان راگەیاندوو بەیاننامەیەكیان بڵاوكردەوە.
سەر لە بەیانی ئەمرۆ لە سەرۆكایەتی زانكۆی هەڵەبجە و بە ئامادەبونی ریكخراوەكانی ژنان و نوسینگەی مافی مرۆڤ هەڵمەتی ١٦ ڕۆژ بەرەنگاربونەوەی توندووتیژی دژی ژنانیان راگەیاند، لە سەرەتای هەڵمەتەكەدا خاتوو شارا عبدلكریم لێپرسراوی لقی شارەزووری یەكێتی ژنانی كوردستان بەیاننامەیەكی خوێندەوە و تێدا ئاماژەی بە دۆخی ئێستای ژنان داو هەڵمەتەكەی روونكردەوە.
شارا عبدالكریم وتی” ٢٥ نۆڤەمەری ئەمساڵ لە كاتێكدایە جیهان كەوتۆتە نێوان چەندین جەنگ و ململانێی سیاسی و كوردستانیش بە چەندین قەیراندا تێدەپەرێت، لە ئیستاشدا بۆ بەرەنگار بوونەوەی توندووتیژی هیچ پاساوێك نیە تا وەكوو ڕیگەی لێبگرن، لە ئیستادا ژنان بێدەنگ نین لە خەبات و تێكۆشان، شۆڕشی ژنان بەردەوامە و گۆرانكاری ڕیشەیی دروستدەكەن، تاوەكوو هیواكانیان بهێنێتەدی و بگەنە ژیانێكی شایستە”.
هەر لە بەیاننامەكەدا چەندین داوا ئاراستەی حكومەت كرا تا وەكوو هەرچی زوترە كار بكەن بۆ كەم كردنەوەی توندووتیژی خیزانی ژنانی هەڵەبجە دەڵێن” پیویستە حكومەت كار بكات بۆ:
1- هەموڵی جدی بدات بۆ ئەوەی ئەو كەسانەی كە توندووتیژی دەكەن و یاسای توندووتیژی خێزانی بە تەواوی كاری پێبكرێت.
2- بەڕیوەبەرایەتی توندووتیژی بكەوێتە سەر پێی خۆی و كاربكرێت.
3- دروستكردنی شەڵتەر بۆ ژنانی بێ لانە و ئەو ژنانەی لە سنوری ترەوە دینە هەڵەبجە.
4- هەوڵدان بۆ ئاشتەوایی خێزانی و هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگە
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای