هاوژین شكور: گەرمیان
بە دروشمی ژن ژیانە با هەموومان دونیا ڕەنگ كەین، یەكێتی ژنانی كوردستان و رێكخراوەكانی ژنان و چالاكوانانی ژن هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژیان دەستپێكرد.
بە ڕەنگی پرتەقاڵی خەباتی ژن بەرز ڕاگیرا و وتیان نا بۆ توندووتیژی دژی ژنان، ئەمڕۆ بە دروشمی “ژن ژیانە با هەموومان دونیا رەنگ كەین” لە قەزای كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، لقی گەرمیانی یەكێتی ژنانی كوردستان و سەرجەم ڕێكخراوەكانی ژنان و ئافرەتان و چالاكوانان و بەڕێوبەرایەتی توندووتیژی دژی ژنان لە گەرمیان بە پێشكەشكردنی چەندین چالاكی تایبەت هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی دژی ژنانیان راگەیاند.
لەم بارەیەوە خاتوو جیهان محمد بەڕێوبەری كتێبخانەی گشتی كەلار بۆ سایتی تەوار وتی” بە بۆنەی 25 نۆڤەمبەر ئەمڕۆ لەم چالاكیانەدا دەمانەوێت بڵێین پێویستە مافەكانمان پێشێل نەكرێت و گفتوگۆمان لەگەڵ بكرێت، بۆ ئەوەی ژیانێكی ئاسوودە و ئارام پێكبهێنین”.
لە لایەكیترەوە لێپرسراوی لقی گەرمیانی یەكێتی ژنان وتی” ئەمڕۆ لەگەڵ سەرجەرم ڕێكخراوەكانی ژنان و ئافرەتان ئەم چالاكیەمان رێكخست، بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی دژی ژنان”.
هەروەها خاتوو شوكریە غەفور وتیشی” ناكرێ لە ساڵێكدا دووهەفتە دیاری بكرێ بۆ رووبەروو بوونەوەی توندووتیژی، پێویستە شوێنێكی گونجاومان هەبێت هەموو ڕۆژێك بەرەنگاری ئەوانە ببینەوە كە توندووتیژی ئەنجام ئەدەن”.
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای