Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
دیداری سلێمانی بۆ بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بەڕێوەدەچێت – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

دیداری سلێمانی بۆ بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بەڕێوەدەچێت

تریفە حسن: سلێمانی
بە دروشمی “پێكەوە” لە دەستپێكی چالاكیەكانی هەڵمەتی 16 رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لەسەر بنەمای جۆری كۆمەڵایەتی بەرامبەر بەژنان و كچان دیداری سلێمانی بۆ بەڕەنگاربوونەوەی توندوتیژی لە تەلاری هونەر بەرێودەچێت.
بە ئامادەبونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم و خاتوو كافیە سلێمانی سكرتێری یەكێتی ژنانی كوردستان و خاتو كوێستان محەمەد وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی و فێنك شەفیق بەڕێوبەری گشتی بەڕێوبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنان و ئافرەتان و ژمارەیەكی زۆر لێپرسراوی حكومی و نوێنەرانی ڕێكحراوەكانی ژنان و كۆمەڵی مەدەنی و چالاكوانانی بواری مافەكانی ژنان، یەكەم دیداری گروپی هەماهەنگی بۆ بەرنگاربوونەوەی توندوتیژی رێكخرا.
لە پرۆگرامەكانی ئەمرۆی دیدارەكەدا كورتە ڤیدیۆیەك لەسەر كار و چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی دژی ئافرەتان ‌و خێزان ‌و سەرجەم ڕێكخراوەكان نمایشكرا. پاشان دیدارەكە تەرخان كرا بۆ گفتوگۆیەكی كراوە لەسەر دۆخی ژنان و چۆنێتی بەرەنگاربوونەوەی تووندووتیژی لە رێگەی رێكخستنی چەن پانێڵێكەوە، پانێڵی یەكەم لە ژێر ناوی گرنگی و هەماهەنگی ڕێكخراوەكان و حكومەت و بەربەستەكان و میكانیزمەكان بۆ ئایندە، پانێڵی دووەم بەناونیشانی ژن و یاسا كە گوڵان بەختیار پارێزەری یەكێتی ژنانی كوردستان بەشداری تێدا كرد و پانێڵی سێیەم تایبەت بوو بە ژن و میدیا، چوارەم پانێڵیش باسێك بوو لەسەر فەلسەفەی پەروەردە و توندووتیژی دژی ژنان.
گروپی هەماهەنگی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لەسەر بنەمای جۆری كۆمەڵایەتی لە لایەن وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم و دەزگای سییدوە سەرپەرشتی دەكرێت و لە ژمارەیەك لە رێكخراوەكانی ژنان و ئافرەتان و رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی پێكهاتووە بۆ چالاكیەكانی 16 رۆژی بەرنگاربوونەوەی توندووتیژی دژی ژنان و خێزان لە شاری سلێمانی.

هاوشێوە

ڤیدیۆ