Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
كۆنگرەی رێكخراوی OPCW بەریوەدەچێت و ئەندامێكی یەكێتی ژنان بەشدارە – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

كۆنگرەی رێكخراوی OPCW بەریوەدەچێت و ئەندامێكی یەكێتی ژنان بەشدارە

ئەمڕۆ لە شاری لاهای هۆڵەندا كارەكانی 28مین كۆنگرەی ساڵانەی وڵاتانی ئەندامی رێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كیمیایی OPCW دەستیپێكرد.
بە بەشداری خاتو دیمەن بەرزنجی لێپرسراوی لقی كەركوكی یەكێتی ژنانی كوردستان و سەرۆكی رێكخراوی چیرۆكەكانی ئەنفال 28 مین كۆنگرەی داماڵینی چەكی كیمیاوی لە لاهای پایتەختی هۆڵندا بەرێوەدەچێت.
خاتوو دیمەن بەرزنجی كە وەك سەرۆكی رێكخراوی چیرۆكەكانی ئەنفال لە بارەی بەشداریكردنی لە كۆنگرەكەدا بۆ سایتی تەوار ووتی” هەوڵماندا ئازار و نەهامەتییەكانی گەلی كورد كە یەكێك لە قوربانییە گەورەكانی چەكی كیمیایی بە وڵاتانی جیهان بگەیەنین و دۆخی ژیانی بەركەوتەكانی ئەو چەكە بۆ وڵاتان رون بكەینەوە”.
organisation for theprohahibitaion of chemical weapons ١٩٣ وڵات بەشداری تیادا دەكات، بەڵام لە هەرێمی كوردستان ئەو ڕێكخراوانە بانگێشتكراون كە لە بواری قەدەغەكردنی چەكی كیمیاویدا كار دەكەن و كۆنگرەكە لە هۆڵێكی تایبەتی ڕێكخراوەكە بەڕێوەدەچێ‌.
رێكخراوی (OPCW) لە ساڵی ١٩٩٧دامەزراوە، كاردەكات بۆ جێبەجێكردنی بەندەكانی رێككەوتننامەی قەدەغەكردنی چەكی كیمیایی كە لەو ساڵەوە چۆتە بواری جێبەجێكردنەوە و بارەگاكەی لە شاری لاهای هۆڵەندایە. ئامانجی رێكخراوەكە رێگریكردنە لە بڵاوبوونەوە و بەكارهێنانی چەكی كیمیایی، لە نێوبردنی ئەوانەی كە هەن و هێنانەكایەی جیهانێكی خاڵی لە چەكی كیمیایی.
193 وڵات پابەندیی خۆیان بە رێككەوتننامەكەوە راگەیاندووە، یەكێك لەو وڵاتانە حكومەتی عێراقە كە لە ساڵی 2009 ەوە چووەتە نێو رێكخراوەكەوە، عێراق لە رابردوودا چەكی كیمیایی بەشێوەیەكی فراوان بەكارهێناوە بە تایبەت لە دژی گەلی كورد لە باشووری كوردستان.

ئەم كۆنگرەیە ساڵانە بۆ ماوەی هەفتەیەك لە شاری لاهای بەڕێوەدەچێت و چەند ئەركێك جێبەجێدەكات لەوانە: هەڵسەنگاندنی هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی رێككەوتننامەی قەدەغەكردنی چەكی كیمیایی، پەسەندكردنی بودجە و قەبارەی بەشداریی دارایی وڵاتانی ئەندام، پەسەندكردنی راپۆرتی ساڵانەی رێكخراوەكە، بەهێزكردنی هەماهەنگی نێودەوڵەتی.

هاوشێوە

ڤیدیۆ