ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانیەوە

هاوڵاتیانی شاری سلێمانی خۆشەوویست ئاگادارئەکەینەوە، بۆکارئاسانی بۆ ئەو بەڕێزانەی خوازیارن (ڤاکسینی ڤایزەر) وەرگرن دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا بێچگە لە بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی ( خەستەخانەی شیرەکە ) لە ڕۆژی دووشەممەوە ڕێکەوتی ٢٠٢١/٨/١٦ دەتوانن لەم مەڵبەندە تەندروستیانەی خوارەوەش ناوی خۆیان تۆمارکەن لە ڕێگای ئەپلیکەیشنی (KURDVAC)بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی ڤایزەر :-
١- مەڵبەندی تەندروستی سەرچنار لە گەڕەکی سەرچنار .
٢- مەڵبەندی تەندروستی شەهید ڕێباز لە گەڕەکی بەکرەجۆ .
٣- سەنتەری تەندروستی ڕاپەڕینی نوێ پشت بەنزیخانەی ڕاپەڕین .
٤- مەڵبەندی تەندروستی زێڕینۆک لە گەڕەکی زێڕینۆک .
٥- مەڵبەندی تەندروستی .شەهید سەردار گەڕەکی گۆیژە .
٦- سەنتەری خێزانی ابراهیم. لە گەڕەکی کازیوە .
٧- مەڵبەندی تەندروستی ڕۆژهەڵات لەگەڕەکی ڕۆژهەڵات .
٨- مەڵبەندی تەندروستی شەهید ڕەفیقی حمەجان لە گەڕەکی قالاوە .
٩- مەڵبەندی تەندروستی کارێزەووشک لە گەڕەکی کارێزەووشک.
١٠- مەڵبەندی تەندروستی بەختیاری لەگەڕەکی بەختیاری .
١١- مەڵبەندی تەندروستی شەهید شەماڵ لەگەڕەکی مامۆستایان .
ڕاگەیاندنی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی

هاوشێوە

ڤیدیۆ