شەهین رەسوڵ: سۆران
لقی سۆرانی یەكێتی ژنانی كوردستان لە كۆمیتەی ژنانی خەلیفان سیمینارێك لە بارەی هۆكارەكانی توندوتیژی و چۆنێتی روبەروو بوونەوەی رێكدەخەن.
بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە كادیران و ژنانی شارۆچكەی خەلیفان یەكێتی ژنانی كوردستان بە بۆنەی شانزە رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی دژی ژنان، سیمینارێكیان بۆ هەریەك لە خاتوو شەمام محمد لێپرسراوی لقی سۆران و خاتوو هەناسە پارێزەری لق رێكخست، بۆ گفتوگۆ كردن لەسەر هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی دژی ژنان و باس لە رێكارە یاساییەكان كرا بۆ كەم كردنەوەی توندووتیژی و چۆنێتی كاری رێكخراوەیی بۆ كەم كردنەوەی ئەو دیاردەیە.
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای