ئەمرۆ خاتوو كافیە سلێمان سكرتێری یەكێتی ژنانی كوردستان و ئەندامانی سكرتاریەت لە نوسیگەی تایبەتی خۆی لە تەلاری تەوار لە شاری سلێمانی، پێشوازی لە ژمارەیەك ئەندام پەرلەمان و نوێنەری رێكخراوەكانی ژنان لە باكوری كوردستان كرد.
ئەمرۆ وەفدێكی ژنانی باكوری كوردستان سەردانی یەكێتـی ژنانی كوردستانیان كرد، كە پێكهاتبوون لە ( سەباحەت ئەردۆغان ئەندام پەرلەمان لە شاری سێرت، عەدالەت فیدان هاوسەرۆكی شارەوانی سلۆپی، نەسلیهان ئاجەر ئەندامی كۆنگرەی گەلی دیموكرات، گولبەرهار ئاڵپ سۆی ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە ).
لە كۆبوونەوەیەكی تایبەتدا باس لە بارودۆخی ئەمرۆی ژنانی كوردستان كرا، لە باشور و باكوری كوردستان و هەلومەرجی سیاسی ناوچەكە لە رووی ئاشتی كۆمەڵایەتی و سیاسییەوە، هەروەها باسیان لە كاری پێكەوەی ژنانی هەرچوار پارچەی كوردستان كرد و جەخیان لە یەكریزی ژنان كردەوە.
پاشانان وەفدی میوان و ئەندامانی سكرتاریەتی یەكێتی ژنانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئامانجی سەردان و كۆبوونەوەكەیان بۆ كەناڵەكانی راگەیاند ئاشكرا كرد.
لەو كۆنگرە رۆژنامەوانیەدا خاتوو كنێر عبدللە لێپرسراوی پەیوەندیەكانی یەكێتی ژنانی كوردستان ووتی” بەخێرهاتنی گەرمی ژنانی باكوری كوردستان دەكەین، ئامانج لە سەردانەكەیان ئاشنابوون تێگەیشتن و نزیكبوونەوە بوو لە كاركردنی یەكتری، كە بێگومان كاركردنی هەموو ژنانی كورد لە ئاستی هەرچوار پارچەی كوردستان لە رووی دوو ئامانجەوە هاوبەشین، چ خەباتكردن لە پێناوی ئامانجە نیشتیمانی و نەتەوەییەكانمان بێت، چ خەباتكردن لە پێناوی ئەو ئامانجانەی كە تایبەتمەندن بە مەسەلەكانی ژنانەوە، تاوتوێی ئەم مەسەلانە بەشێوەیەكی گشتی كرا، هەروەها باس لەوەكرا ئەو كارانەی كە بەهاوبەشی ژنانی هەر چوار پارچەی كوردستان لە رابردوو كراوە چۆن بتوانین گەشەی پێبدەین و بەردەوام بین لەسەری، لە ئەنجامدا كۆكبووین لە سەر كاری هاوبەش و پێكەوەیی بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانی ژنانی كوردستان”.
هەروەها سەباحەت ئەردۆغان ئەندامی پەرلەمان لە شاری سێرت ووتی” ئەمرۆ سەردانی یەكێتی ژنانی كوردستانمان كرد، ئەوانیش پێشوازییەكی كوردانەیان لێكردین، هاتنمان هاوكاتە لەگەڵ چالاكیەكانی 25ی نۆڤەمبەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی، لە باكور كارمان كردووە و لێرەش هاوبەشی كارەكانی یەكێتـی ژنان دەبین، لەم سەردانەماندا لێكتێگەیشتنی باش هەبوو لەسەر خەباتمان و بڕیاری كاری هاوبەشمان داوە لە ئایندەدا.
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای