ئەمڕۆ دانیشتنێكی دیكەی دادگاییكردنی تۆمەتبارانی كوشتنی نەقیب محەمەد و برینداركردنی هاوڕێكانی بەڕێوەچوو.
لە بارەی دادگاییەكەوە، راز فریا وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان و خێزان لە سلێمانی، ڕایگەیاند” كە دادگاییەكە بەشێوەیەكی زۆرباش بەڕێوەچوو، بەڵام بەهۆی ناساغی باوكی نەقیب محەمەد و یەكێك لە بریندارەكان و نەتوارا قسەیان لێوەربگیرێت، بۆیە دادوەر بڕیاریدا بە دواخستنی دانیشتنەكە بۆ رۆژی ١٠ی مانگی داهاتوو.
شەوی (٤ـی كانونی یەكەمی ٢٠٢١) لە شاری سلێمانی داواكراوێك كە توندوتیژی دژ بە ژنەكەی ئەنجامدابوو، بە چەك روبەڕوی هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان بویەوە و لە ئەنجامدا نەقیب محەمەد كوژرا و سێ پۆلیسی دیكەش برینداربوون و هەر ئەوكاتیش بكوژەكان هەڵهاتن.
دواتر و دوای پێنج مانگ لە كوژران و برینداركردنی ئەو پۆلیسانە، پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند كە تۆمەتبارانی روداوەكە كە دووكەسن دەستگیركران.
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای