ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

ژنێک دەبێتە سەرۆکی خولی تۆپی پێی ئەڵمانیا

بورهان قەرەداغی- ئەڵمانیا
دۆناتا هۆپفین یەکەم ژنە دەگاتە لوتکەی دەستەڵاتی تۆپی پێی ئەڵمانیا ‌و دەبێتە سەرۆکی ئیدارەی خولی تۆپی پێی ئەڵمانیا کە بە بۆندسلیگا ناسراوە.
یەکێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا ڕایگەیاند کە دۆناتا هۆپفینی تەمەن( 45 ) ساڵ سەرۆکایەتی ئیدارەی خولی تۆپی پێی ئەڵمانیا دەکات تا ساڵی 2024.
زۆرێک لە هەواڵەکان نوسیویانە ژنێک دەچێتە لوتکەی دەسەڵاتی خولی تۆپی پێی ئەڵمانیا (DFL). هەروەها وتەبێژی سەرۆکایەتی یەکێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا ڕایگەیاند کە دۆناتا هۆپفین لە( 1 )ی یەنایری( 2022)وە دەستبەکاردەبێت و سەرۆکایەتی دەگرێتە دەست. وەک ئاشکرایە خولی بۆندسلیگا یەکێکە لەخولە هەرە بەهێز و بەناوبانگەکانی جیهان و خاوەن ناوبانگێکی گەورە و داهاتێکی زۆرە.

هاوشێوە

ڤیدیۆ