ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

سەنتەری ژیانەوە دەبێتە یەكێك لە باشترینەكان لە ئاستی وڵاتاندا

سەنتەری ژیانەوە لە شاری سلێمانی بە پلەی زۆر باش بڕوانامەی بەدەستهێناوە و دەبێتە یەكێك لە باشترین سەنتەرەكان بۆ خزمەتگوزاری نەخۆشی شێرپەنجە.
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی جیهانی هەموو دوو ساڵ جارێك بەدواداچوون بۆ هەموو ئەو سەنتەرە تیشكیانە دەكات كە لە هەموو جیهاندا كار دەكەن، سەبارەت بە ڕێژەی تیشك و بڕی ئەو تیشكەی لە چارەسەری نەخۆشانی شێرپەنجە بەكاردێت، دواتر پلە بەندی ئاستی باش و زۆرباشی ئەو سەنتەرە تیشكیانە لە چوارچێوەی پێشكەشكردنی بڕوانامە دەداتە ئەو سەنتەرانە، (سەنتەری ژیانەوە لە شاری سلێمانی) بە پلەی زۆر باش بڕوانامەی بەدەست هێناوە.
بە هیوای تەندروستی و سەلامەتی بۆ هەموو كارمەندانی سەنتەری ژیانەوە و چاكبوونەوە بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە.

هاوشێوە

ڤیدیۆ