Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
سیمپۆزیۆمی هونەر و ئاشتی لە هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

سیمپۆزیۆمی هونەر و ئاشتی لە هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت

میهرەبان: هەڵەبجە
ئەمرۆ بە دروشمی بە جیاواز رەنگەكان تابلۆكان جوانتر دەنوێنن لە سەرۆكایەتی زانكۆی هەڵەبجە یەكەمین سیمپۆزیۆمی ئاشتی بەڕێوەچوو.
لە چوارچێوەی چالاكی هاوبەشی نێوان (ڕێكخراوی كەم ئەندامانی هەڵەبجە و زانكۆی هەڵەبجە و ڕێكخراوی نێودەوڵەتی كۆچ) لە ژێر ناونیشانی (ئاشتی، لەبابەتەوە بۆ پێویستی) لە زانكۆی هەڵەبجە چەندین چالاكی بەڕێوهچوو لە ماوەی هەفتەیەكدا، ئەمرۆ لە كۆتایی چالاكیەكانیاندا سیمپۆزیۆمی ئاشتی لەلایەن هونەرمەندانی شێوەكاری هەڵەبجەوە بەرێوەچوو پیشانگەیەك كرایەوە.
فانیا سوڵتان لە ڕێكخراوی كەم ئەندامان وتی” چەندین چالاكی و پانێڵمان پێشكەش كردووە لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا، ئەمرۆش كۆتا ڕۆژی كارەكانمان بوو بە پیشانگەیەكی شێوەكاری كۆتایی بە هەفتەی ئاشتی لە بابەتەوە بۆ پێویستی دەهێنین، تیایدا باسمان لە ئاشتی و پێكەوە ژیان كرد، هەروەها خاوەن پێداویستی تایبەت لەگەڵ خەڵكی ئاشت بكەینەوە و گشتگیریان بكەین تاوەكوو بتوانین كۆمەڵگەیەكی تەندروست بەرهەم بهێنین”.
شێوەكارانی هەڵەبجە مەبەستیانە ئەم جۆرە چالاكیانە بەردەوامی هەبێت و بە بابەتێكی سەرەكی دادەنێت لە ئاشتەوایی كۆمەڵایەتیدا.
مونا عەزیز هونەرمەندێكی هەڵەبجەییە و دەڵێت” لە چەندین چالاكی جۆر بە جۆردا بەشدرایمان كردووە و ماوەی دوو ڕۆژیشە پێكەوە كار دەكەین و كارەكانمان لە پیشانگەیەكدا نمایش كردووە”.
لەلایەكیترەوە ڕوخسار رەحمەت” وەك هونەرمەندێكی گەنج توانیویەتی تابلۆكانی بنەخشێنێت و لە تابلۆكانیشدا مەبەستێتی ئاشتی بەرپا بكات و چەندین رەمزی ئاشتی بەكار هێناوە ئەو وتی” مەبەستمانە لە ڕێگەی هونەرەكەمانەوە ئاشتی بڵاو بكەینەوە و بتوانین ببێتە ڕێگەیەك بۆ دربڕینی رازەكانی خەڵك”.

هاوشێوە

ڤیدیۆ