بورهان قەرەداغی- ئەڵمانیا
یاریزانانی جومناستیکی ئەڵمانیا لە ئۆڵۆمپیادی یابان هەڵوێستی توندیان نواند دژ بە گێچەڵ و دەستدرێژی سێکسی کە لەلایەن هاوپیشەکانیانەوە رووبەڕووی دەبنەوە.
ئەمەش پاش ئەوە هات کە ڕاهێنەرێکی هندی لە ئەمریکا ساڵی پار گێچەڵی بەکچە یاریزانەکانی جومناستیک کردووە. بۆیە کچانی ئەڵمانیا جلی درێژیان لەبەرکردوو پەیامێکی توندیان ئاراستەی بەڕێوەبەرانی بەشی جومناستیک کرد لەجیهاندا.













