Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
شارەزایانی نەتەوە یەكگرتووەكان: توندوتیژی سێكسی لە سودان بەربڵاوە و وەك ئامرازێكی شەڕ بەكاردێت – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

شارەزایانی نەتەوە یەكگرتووەكان: توندوتیژی سێكسی لە سودان بەربڵاوە و وەك ئامرازێكی شەڕ بەكاردێت

وەرگێرانی: هۆزە لە AFP
لە 12ی ئەیلولی ئەمساڵەوە ژمارەیەكی زۆر لە ژنان ئاوارەبوون بەهۆی ململانێ و شەرەكانی سودانەوە، لە مزگەوتێكی سنووری شارۆچكەی وادی حەلفا لە باكووری سودان لە نزیك میسر دانیشتوون. باس لەوە دەكرێت كە لە ئێستا توندوتیژی سێكسی لە ناو شارەكانی سوداندا قەبارەیەكی گەورەی لە خۆ گرتووە.
ئەشرەف ئەل شازلی شارەزایانی نەتەوە یەكگرتووەكان ئەمڕۆ پشتڕاستیان كردەوە، كە توندوتیژی سێكسی لە سودان بەشێوەیەكی بەرچاو بەربڵاوە، هەندێكجار پاڵنەری نەتەوەیی هەیە و وەك “ئامرازی جەنگ” بەكاردەهێنرێت، داوایان كرد بكەرانی ئەم توندوتیژییە دادگایی بكرێن.
بەپێی ئامارێك كە لەلایەن ڕێكخراوی ACLED بڵاوكراوەتەوە، زیاتر لە ١٠ هەزار كەس لە ئەنجامی شەڕەكەدا كوژراون. نەتەوە یەكگرتووەكانیش دەڵێت، شەش ملیۆن و 300 هەزار كەس ناچاربوون ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێبهێڵن.
شارەزایانی مافی مرۆڤیش لە ڕاپۆرتێكی تایبەتی توندوتیژی دژی ژنان و كچان و ئیستغلال و دەستدرێژی سێكسی بۆ سەر مناڵان، ڕایانگەیاندووە كە پێدەچێت هێزەكانی پشتیوانی خێرا و هاوپەیمانەكانیان لە پشت زۆربەی ئەو توندوتیژییە سێكسییەوەبن كە لەم ململانێیەدا بەدی دەكرێت.
لە رایۆرتەكەدا ئاماژەیان بە ڕاپۆرتەكانی دەستدرێژی، ئیستغلالكردنی سێكسی، كۆیلایەتی و بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە كردووە، كە “ڕەنگە لە هەندێك حاڵەتدا پاڵنەری ڕەگەزی، نەتەوەیی و سیاسی بێت، هەروەها ئاماژەیان بەوەشكردووە، كە حاڵەتی لەشفرۆشی زۆرەملێ و هاوسەرگیری بەزۆری ژنان و كچانیش تۆماركراوە”.
شارەزایان ئاماژەیان بەوە كردووە كە زۆرجار توندوتیژی “وەك ئامرازێك بۆ سزادانی هۆزە تایبەتەكان كە لەلایەن هێزەكانی پشتیوانی خێرا و میلیشیا هاوپەیمانەكانیانەوە كراوەتە ئامانج” بەكاردەهێنرێت، لە هەندێك حاڵەتدا كۆچبەران و پەنابەران و كەسانی بێ دەوڵەتی غەیرە سودانیش كراونەتە ئامانج.
چالاكوانانی مافی مرڤ هۆشداریشیان داوە كە “ئەم كردەوە مەترسیدارانە چیتر لە خەرتوم و دارفور چڕ نەبوونەتەوە، بەڵكو ناوچەكانی دیكەی وڵات، وەك كۆردۆفان بڵاوبوونەتەوە”. ئەوان داوای ئاشكراكردنی ڕاستییەكانیان لەو لیژنانە كرد كە لە مانگی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردوودا سەبارەت بە پێشێلكارییەكانی مافی مرۆڤ لە سودان دامەزرا، بۆ لێكۆڵینەوە لە توندوتیژی سێكسی بۆ دڵنیابوون لەوەی تاوانباران لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت.

هاوشێوە

ڤیدیۆ