هاوژین شكور: كەلار
هونەری وێنەكێشان لە ئێستادا لە ئاستێكی گەشەسەندوودایە و ئەگەرچی هەموو هونەرەكان لە رابردوودا بۆ كچان سەخت بوو، بەڵام لە ئێستادا كچان لە نێو بەشەكانی هونەرەجوانەكاندا جێپە نجەیان دیارە.
بێریڤان محمد ڕەشید كە یەكێكە لە هونەرمەندە شێوەكارەكانی دەڤەری گەرمیان لە رێگەی هەفتەنامەی ژیانەوە باسی ئەزموونی كاری هونەری و پرۆژەكانی خۆی كردوو وتی: هەر لە منداڵییەوە خولیای وێنە كێشانم هەبووە، هەر ئەو خولیایەم بۆ هونەر وایكرد زیاتر گرنگی پێبدەم و بچمە ناو بوارەكەوە، بیگومان ئەم كارەش هەر وا ئاسان نەبوو”.
بێریڤان سوپاس گوزاری خێزانەكەیەتی كە بەهۆی هاندان و پشگیری ئەوانەوە دەچێتە پەیمانگەی هونەرەجوانەكان و لەوێ بەشێوەیەكی ئەكادیمی پەرە بە بەهرەكەی بدات و بتوانێت زیاتر خزمەت بەهونەر بكات”.
بێریڤان باسی لە كێشەكان كرد كە رووبەڕوی بۆتەوە وتی” لە ساڵی 2018 دوو تابلۆی ئیرۆتیكم ڕەفزكران لە زانكۆی گەرمیان، هەروەها ڕووبەڕووی ڕەخنە و هەڕەشەی زۆر بوومەوە، بەڵام ئەمە هەرگیز ساردی نەكردمەوە لە كارەكانم، بەڵكوو بەگڕوتینێكی زیاترەوە بەردەوامم و بەشداری چەندین پیشانگەی هونەری شێوەكاریم كردووە لە( كوردستان و عێراق)و خاوەنی چەندین پێزانین و ڕێز لێنانم”.
خاتوو بێریڤان باس لە كارەكانی خۆی دەكات لە رووی ماناوە ئەو دەڵێت” تابلۆكانم باس لە نرخ و بەهای ژن و جوانیەكانی و ئازار و نەهامەتیەكانیان دەكات، هەوڵ دەدەم لە ڕێگەی تابلۆكانمەوە زیاتر ڕێز و شكۆی ژن بەرز بنرخێنم لە كۆمەڵگەدا”.
بێریڤان هەوڵی كۆكردنەوەی كچانی شێوەكاری گەرمیان ئەدات لەم بارەیەوە وتی” هەوڵمداوە گروپێكی هونەری ژنانی شێوەكار بە ناوی ( گروپی هونەری هێڵ ) دابمەزرێنم، لە ئەنجامی ئەو فەراخە هونەریەی كە لە كەلاردا هەیە، هەروەها گروپەكە تایبەت بێت بە ژنانی شێوەكار، هەموو هەوڵێكم ئەوەیە لە داهاتودا كارەكانم زیاتر گرنگی دان بێت بەو ژنە هونەرمەندانەی پەراویز خراون و لە گروپی هونەری هێڵ چالاكییەكی شێوەكاری هاوبەشمان ببێت”.
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای