خاتوو دیمەن محەمەد لێپرسراوی لقی كەركوكی یەكێتی ژنانی كوردستان و سەرۆكی رێكخراوی چیرۆكەكانی ئەنفال سەردانی دادگای لاهای دەكات و چیرۆكی قوربانیەكانی ئەنفال و كیمیاباران دەگەیەنێتە دادگا.
لە چوارچێوەی بەشداریكردنی لە 28 مین كۆنگرەی جیهانی رێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كیمیاوی لە شاری لاهای، ئەمرۆ سەردانی داگای لاهای كردوو چیرۆكی قوربانیەكانیەكانی گەیاندە دادگا.
خاتوو دیمەن دەڵێت” لە كاتی سەردانیكردنم بۆ دادگای لاهای لەلایەن داواكاری گشتییەوە پێشوازی كرام”. هەروەها وتیشی” لە دانیشتنێكدا لەگەڵ سیمۆن مینیكس سەرۆكی داواكاری گشتی لە دادگای لاهای باسمان لە بارودۆخی ژنانی رزگاربووی ئەنفال و بریندارانی چەكی كیمیای كرد، داوامكرد كە فشارەكانیان زیاتر بكەن بۆ قەرەبوكردنەوەی قوربانیەكانی جینۆسایدی ئەنفال و كیمیابارانی هەڵەبجە و گوندەكانی كوردستان.
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای