درەوشان عبداللە: هەولێر
بە بەشداری لقی هەولێری یەكێتی ژنانی كوردستان سێكتەری هەماهەنگی بەرنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان پانێڵێك رێكدەخات.
ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی و بە بەشەداری یەكێتی ژنانی كوردستان سێكتەری هەماهەنگی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان لەسەر بنەمای جۆری كۆمەڵایەتی و لە ژێر ناونیشانی وەبەرهینان بۆ رێگری كردن لە توندوتیژی دژی ژنان، پانێڵێكیان رێكخست.
لەو پانێڵەدا باس لە كار و چالاكی رێكخراوەكان كرا لە رۆژانی 16 رۆژی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی و رۆژانیتر، هەروەها بەرنامە رێژی كرا بۆ كاری رێكخراوەكان بۆ رووبەروبونەوەی توندوتیژی. هاوكات لقی هەولێری یەكێتی ژنانی كوردستان رۆژنامەی ژیانەوە و گۆڤاری تەواریان بە دیاری بەخشیە بەشداربوانی پانێڵەكە.
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای