میهرەبان: هەڵەبجە
لە میانەی هەڵمەتی ١٦ ڕۆژ بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان، بەرزان عوسمان وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ئاماری حاڵەتەكانی تۆماركردنی توندوتیژی خێزانی خستە ڕوو.
بەپێی ئامارەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، لە ماوەی ١١ مانگی ساڵی ٢٠٢٣دا ٦١ دۆسیە تۆمار كراون كە سەرجەم دۆسیەكان لە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، لە ئیستادا زیاتر لە پەنجا دۆسیە چارەسەركراون، ئەوەشیان رونكردەوە كە ئەو حاڵەتانەی تۆمار كراون دەمە قاڵێی هاوسەران و كێشەی سوكن، بەپێی، مادەی ٧ ی خێزان چارەسەر كراون، هەروەها وتیشی” هیچ حاڵەتێكی ژن كوشتن و بەد رەوشتی تۆمار نەكراوە”.
وتەبێژی پۆلیس دەشڵێت” ئەم ٦١ دۆسیە كە كراونەتەوە هی هەموو سنوری پارێزگای هەڵبجەیە بە ناحیەكانی بیارە و خورمال و بەمۆ و سیروانەوە، وەلە جاو ساڵانی ڕابردوو توندوتیژی جەستەیی كەمترە و ئەوەی هەیە دەرونیە”
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای