هاوژین شكور : گەرمیان
لە پرۆژە و چالاكیەكانی یەكێـی ژنان بۆ 16 رۆژی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان وخێزان ئەمرۆ كۆمیتەی ژنانی كفری لە بارەگای كۆمیتە كۆڕێكی رۆشنبیریان بۆ خاتوو (شێوە حسێن ) رێكخست.
كۆڕەكە تایبەت بوو بە رێكخستنی كات، هەروەها باس لەوەكرا كە یەكێك لە كارامەییە كاریگەرەكانی ژیانی هەموو مرۆڤێك بریتییە لەوەی بتوانێت لە بەڕێوەبردنی كاتدا بەهێز و كاریگەر و سەركەوتووبێت و توانای ئەوەی هەبێت، كاتێكی باش و ڕێك بۆ ژیانی خۆی دابین بكات.
سەبارەت بەوەی تاچەند گرنگی بە ڕێكخستنی كات بدرێ بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكان لە ژیانی ڕۆژانەدا ” خاتوو شێوە حسێن ئەندامی كۆمیتەی یەكێتی ژنانی كفری وتی” لە ڕاستیدا هەر كەسێك ئەگەر كاتەكانی ژیانی بە باشی بەڕێوەنەبات و كەمتەرخەمیی تێدا بكات، هیچ ڕێگایەكی نییە ئامانجەكانی بەدەست بهێنێت، بە دەستهێنانی ئامانج چەند قورس بێت، هێندەش پێویستی بە كات و ڕێكخستنەوە هەیە”.
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای