Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
لە ساڵیادی شەهیدبوونی نەقیب محەمەد رێوڕەسمی خەڵاتی قەڵغانی پارێزبەندی رێكدەخرێت – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

لە ساڵیادی شەهیدبوونی نەقیب محەمەد رێوڕەسمی خەڵاتی قەڵغانی پارێزبەندی رێكدەخرێت

بە ئامادەبوونی خاتوو كافیە سڵێمان سكرتێری یەكێتی ژنانی كوردستان نوسنگەی بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، لە دووەم ساڵیادی شەهیدبوونی نەقیب محەمەد ڕێوڕەسمی خەڵاتی قەڵغانی پارێزبەندی و ڕێزلێنانیان ساز كرد.
ئەمڕۆ 4/12/2023 لە تەلاری هونەر لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم و خاتوو كافیە سڵێمان سكرتێری یەكێتی ژنانی كوردستان خاتوو شاناز ابراهیم ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی و جێگری وەزیری ناوخۆ و بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان كەس و كار و بنەماڵەی شەهید و لێپرسراوی سەرجەم نووسینگەكانی ناو شار و دەرەوەی شار و ئەفسەران و كارمەندانی بەرێوەبەرایەتی توندوتیژی و ژمارەیەك لە كەسایەتی و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی دووەمین ساڵیادی شەهید نقیب محەمەد بەرز ڕاگیرا.
لە مەراسیمەكەدا لە كورتە ڤیدیۆیەكدا ژیانەمەی شەهید نمایشكرا، دواتر وتەی بنەماڵەی شەهید لەلایەن خاتوو شۆخان شەریف هاوسەری شەهید خوێندرایەوە، دواتر خەڵاتی قەڵغانی پارێزبەندی كە خەڵاتی ڕێزلێنانی شەهید (نقیب محەمەد)ە لەسەر پێشنیاری قوباد تاڵەبانی ساڵانە پێشكەش دەكرێت بە چەند كەسایەتییەك، بۆ ئەمساڵ درایە هەریەك لەم (ئارام قادر) و (ئاكام هیدایەت) كارمەندی نوسینگەی ڕۆژهەڵات و ڕزگار بوی ڕوداوەكەن. كوردۆ عومەر بەڕێوبەری گشتی پێشووی بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و عەمید سەركەوت عومەر بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لە سلێمانی، عەقید فازیل فاخر بەڕێوبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لە دهۆك.

هاوشێوە

ڤیدیۆ