ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

خولێکی ڕاهێنان سەبارەت بە چۆنیەتیما مەڵەکردن لەگەڵ کەیسەکانی توندو تیژی.

ئامادەکردنی شەونم

ناوەندی کاروباری یاسایی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و یەکێتی ژنانی کوردستان لقی سلێمانی لە بەردەوامی کاروچالاکیەکانی هەڵمەتی 16ڕۆژەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی ژنان خولێکی دووڕۆژە کرایەوە بۆ ڕاهێنان و بەخشینی زانیاری زیاتر بە بەرێوەبەری کەیس و ئەفسەرانی پۆلیس .
ئەندامانی ڕێکخراوەکانی ژنان کە مامەڵە لەگەڵ کەیسەکانی توندو تیژی دەکەن . بە ئامادەبونی تەلار لەتیف ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و خاتو لەیلا بەرپرسی لقی سلێمانی یەکیتی ژنانی کوردستان و ڕێکخراوەکانی ژنان و بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی کۆتایی بە خولەکە هات کەلەلایەن کەسانی پسپۆڕ و دادوەر خولەکەوترایەوە و ڕێز لێنان بەخشرا بە مامۆستایان و وانە بێژانی خولەکە . و بڕوانامەی بەشداربون پێشکەش بە بەشداربوان
خولەکە تایبەت بوو بەخشینی زانیاری زیاتر و ڕاهێنانی بەڕێوەبەری کەیس و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ کەیس دا .
سورێن ئەبوبەکر مامۆستای زانکۆ وانە بێژی خولەکە بۆتەوار وتی :یەکێ لە بنەما سەرەکیەکانی بەڕێوەبەری کەیس ئەوەیە دەبێت بەبەردەوامی ئەبدەیت بکرێتەوە لە ڕێگەی ڕاهێنان و سیمینار و ۆرک شۆپ ئەمەهەلێکی گرنگە لە چوارچێوەی کاروچالاکیەکانی 16 ڕۆژەی نوڤەمبەر بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی بەئامانجی بەڕێوەبەری کەیسەکان و ئاگاداری کێسەکانیان و پاراستنی نهێنی و سەلامەتی خۆیان و کەیسەکانیان.
و تیشی هیوادارین ئەم جۆرە ۆرک شۆپ و سیمینارانە بەردەوامی هەبێت چونکە بەڕێوبەرانی کەیس ئەرکێکی قورس لەسەر شانیانە بۆ ئەوەی بتوانن نوێبونەوەو ئەبدەیتی زانیاری و گۆرانکارییەکان بزانن چونکە جۆری کێشەی کەیسەکان و تودوتیژییەکان لە گۆڕانکاریدایە و پێویستی بە توانایەکی زیاترە بۆ ڕوبەڕوبونەوە و کاری لەسەر بکەن .
هەروەها بەشدار بوی خولەکە نیاز کەرەم لێپرسراوی کۆمیتەی ژنانی قەرەداغ وتی : ئەم خولانەزۆرپێویستە بۆ ئەندامانی ڕێکخراوی ژنان و بەڕێوەبەران بۆ وشیارکردنەوەیخۆمان و وەرگرتنی زانیاری زیاتر و تا بتوانین باشتر و بە ئاگاییەکی زیاتر و بە ئارامی بتوانین مامەڵەلەگەڵ کەیسەکانمان بکەین ، گەر ئێمە وشاری زیاتر و ئاگایی زیاترمان هەبێ باشتر ئەتوانین وشیاری و تێگەیشتنمان هەبێ بۆ کێشە و بڕوبردنی کەیس کەبێگومان شێوازی توندو تیژییەکان ڕۆژ بەڕۆژ لە گۆڕانکارییدایە .
سەبارەت بە دوبارە بونەوەی ئەم خولانە عەدنان ڕەووف لێکۆڵەرلە توندوتیژی خێزان وتی: ئەم خولانە گەر هەموو مانگێک نەکرێ هیچ نەبێ لە ساڵێکدا سێ جار بکرێ زۆر گرنگ و پێویستە بۆ هەموو کارمەندان وئەفسەرەکان و هەرکەسێک لە بواری ڕێکخراوی توندوتیژی کاربکات پێویستە کە زانیاری نوێ وەرگرێ بۆ چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ کەیسەکان تا بتوانێت بگاتە ئەو ئەنجامەی کەیسەکە ئارام بکاتەوەو بۆئەوەی ئێمەش و ڕێکخراوەکانیش بەهاوکاری هەردوولا بتوانین تازەگەری بخەینە ناو پرۆسەی چارەسەرو مامەڵەکردن
حاکم سەڵاح دادوەری لێکۆڵەری ئاسایش سەبارەت بە بەڕوبردنی ئەم خولانە دوا : دروستبونی ئەم خولانەو دوبارە بونەوەی فاکتەرێی زۆرگەورەیە بۆبەرەو پێشچونی ڕەوشی ژنان و ئەو ڕێنماییانەی کە ئەدرێتە ڕێکخراوەکان ژنان بە شێوەیەکی گشتی ئەبێتە هۆی فراوانبونی ئاسۆی ڕۆشنبیری زیاتری بەڕێوەبەرو ئەندامی ڕێکخراوەکان کە تا ئێستا بە شێوەیەکی باش توانیویانە ئەرکەکانیان بەرامبەر بە کەیسەکان ببەن ئەمە ببێتە هۆکاری زیاتر وشیارکردنەوەی ئەو ژنانەی بەجورێک لە جۆرەکان پەیوەندییان لەگەڵ ڕێکخراوەکان هەیە وبتوانن ڕێنماییان بکەن بۆ ڕێکارە یاساییەکان من وەکو دادوەرێک ڕۆڵی ڕێکخراوەکان بەرز ئەنرخێنم لەبەر ئەوەی توانیویانە تاڕەدایەکی زۆرباش هەماهەنگی و پەیوەندیەکی باش هەبێ لەنێوان دادگاکان و ڕێکخراوەکاندا بۆئەو ژنانە لە ڕێگەی دادگاکانەوە داوای مافەکانیان بکەن

هاوشێوە

ڤیدیۆ