درەوشان : هەولێر
رێكخراوی یەكتر قبوڵكردن قونسوڵیەی ئیتاڵی Un women لە هۆڵی هۆتێل رۆتانا لە شاری هەولێر لە ژێر ناونیشانی ( لە هۆشیاریەوە بۆ پاڵپشتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی جیندەری لە هەرێمی كوردستان) كۆنفرانسێك رێكخرا.
كۆنفرانسەكە لە دوو پانێڵ پیكهاتبوو پانێلی یەكەم سەبارەت دەستەبەركردنی پاراستن لە بەرامبەر توندوتیژی جێندەری لە روانگەی حكومەت و نەتەوە یەگرتوەكانەوە بە بەشداری خاتوو فێنك شەفیق حاجی مەلا، بەهار علی سەرۆكی رێكخراوی ئیمە و سەرۆكایەتی داواكاری گشتی لە هەرێمی كوردستان و محمد عزیز داواكاری گشتی هەرێم.
هەروەها لە رێگەی پانێڵی دووەمەوە باسیان لە بەرگریكردن لە مافەكانی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان كرد لە روانگەی ئەكادیمست و چاڵاكوانانەوە. بە بەشداری (تاڤگە عمر رەشید بەریوەبەری كاروباری یاسا، پرۆفیسۆر دكتۆر تاڤگە عباس بوستانی، پرۆفیسۆری یاسا یۆنامی فلۆریان ڕازێسبێرگ بەرپرسی مافەكانی مرۆڤ). باسیان لە مافە مەدەنیەكان و ئازادی دیجیتاڵ میدیا و سۆشیاڵ میدیا و سنوربەندیەكان كرد لە رووبەرووبوونەوەی توندوتیژیدا.
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای