لە دوو كاتی جیاوازدا وەفدێكی یەكێتی ژنانی كوردستان كە پێكهاتبوو لە خاتوو شەوبۆ عەسكەری و خاتوو شیرین تاهیر لە شاری سلێمانییەوە بەشدارییان كرد لە دوو كۆنفراسی جیاواز كە لە رێگەی وەزارەتی رۆشنبیری و رێكخراوی (سید) و گروپی هەماهەنگی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی رێكخرا بوون، بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و جینۆسایدی كوردانی ئێزیدی و پرسی ژن و كلتور.
لە كۆنفرانسی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیدا لە رێگەی سێ پانێڵەوە بە بەشداری هەریەك لە خاتوو تانیا جەمال لە وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی و بەرێز گارك هایرا پتیان نوێنەری سندوقی نەتەوە یەكگرتوەكان (UNFPA) بۆ كاروباری دانیشتوان لە هەرێمی كوردستان و خاتوو فێنك شەفیق بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی توندوتیژی و نوێنەری وەزارەتەكانی پەروەردە و ناوخۆ و پێشمەرگە و پسپۆرانی بواری میدیاوە بەرێوەچوو.
باس لە كار و ئەرك و پلانی داهاتووی یەكەكانی جێندەر لە وەزارەتەكاندا و رۆڵی سۆشیال میدیا لە توندوتیژی دژی ژناندا كرا.
هەروەها هەموو ئەو كارانە خرانە روو كە دەبێتەی هۆی توندوتیژی و چۆنێتی رێگری كردن لەو ئامرازانەی توندوتیژی دەخوڵقێنێت، لە ئەنجامی گفتوگۆی بەشداربوانی پانێڵەكاندا ئەوە خرایە روو كە بۆ ئایندە پلانێكی نوێ و شێوازی كاركردن دانرێت بەپێی هەل و مەرجەكانی ئەمرۆ بۆ رووبەروو بوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان.
هاوكات ئەو وەفدەی یەكێتی ژنان بەشدارییان لە كۆنفراسی جینۆسایدی كوردانی ئێزید و پرسی ژن و كلتور كرد كە لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیرییەوە رێكخرابوو، لەو كۆنفرانسەدا لە رێی پرێزەن تەیشنێكەوە باس لە كارەساتی شەنگال كرا كە لەلایەن خاتوو (پەرێز عومەر)ەوە ئامادەكرابوو. دواتر پانێڵێك رێكخرا و باس لە رۆڵی روناكبیران لە ناساندنی جینۆسایدی ئێزیدیەكان و رۆڵی میدیا لە ناساندنی پرسی جینۆسایدی ژنانی ئێزیدی و رەهەندە مێژویی و كۆمەڵایەتیەكانی جینۆسایدی ئێزیدیەكان كرا، بە بەشداری (ناسر كرێت، مسعود مستۆ، خاتوو چنار نامیق، داود مراد).
لە هەردوو كۆنفرانسەكەدا وەفدەكەی یەكێتی ژنانی كوردستان باسیان لە ئەجێندای كاركردنی یەكێتی ژنان كرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و هاوكاری ژنانی ئێزیدی. هەروەها بەسایتی تەواریان رایانگەیاند كە لە هەردوو كۆنفرانسەكەدا چەندین راسپاردە خرانە روو بۆ هەوڵدانی زیاتر بە مەبەستی خزمەتكردنی رزگاربوانی جینۆسایدی ئێزیدیەكان و رێگری كردن لە توندوتیژی دژی ژنان.
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای