ئەمڕۆ لەهۆڵی تەوار بە ئامادە بونی خاتو کافیە سڵێمان سکرتێری یەکێتی ژنانی کوردستان و ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی حیزبی و حکومی و جەماوەرێکی زۆر، مەراسیمی ناساندی کتێبی (جەلال تاڵەبانی و هەڵدانەوەی چەند لاپەڕەیەکی مێژو) کەبەشێکە لەو دیدارو چاو پێکەوتنانەی کەسەرۆک مام جەلال لەگەڵ ڕۆژ نامەنوسان ئەنجامی داوە لەلایەن دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانیەوە ڕێکخرابو ناساندن و بڵاوکردنەوەی بۆکرا.
شایانی باسە ئەم کتێبە باڵیۆز محەمەد سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک مام جەلال بە وتارێک ناساندنی بۆکرد و لەلایەن خاتو شاناز هیرانیەوە لە عەرەبیەوە وەرگێرراوە بۆسەر زمانی کوردی وپرۆفیسۆر دکتۆڕ حەمەد ئەمین پێشەکی و بەدواداچون و پەراوێزی بۆ نوسیوە و کتێبەکە لە بڵاوکراوەی ناوەندی هەولێری مەکتەبی ڕاگەیاندنە.