نیان سلام: خانەقین
بەرێوەبەرایەتی توندوتیژی و رێكخراوی مافی مرۆڤ لە خاقین بەبۆنەی 16 رۆژی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی چالاكیەك رێكدەخەن و لێپرسراوی لقی خانەقینی یەكێتی ژنان و ژمارەیەك ژنی چالاكی شارەكە خەڵات دەكەن.
لە هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیدا و بە بەشداری یەكێتی ژنانی كوردستان ئەمرۆ لە شاری خانەقین بەرێوەبەرایەتی توندوتیژی و رێكخراوی مافی مرۆڤ چالاكییەكیان ئەنجامدا و لە رێگەی رێكخستنی پانێڵێكەوە باسیان لە ئالودەیی مادەی هۆشبەر و كاریگەریی لە سەر توندوتیژی دژی ژنان و خێزان كرد.
هەر لەو مەراسیمەدا ژماریەك لە ژنانی چالاكوان كە جێگە دەستیان بە رۆشنبیری شارەكەوە دیارە خەڵاتكران لە نێویشیاندا خاتوو فوزیە احمد مامەخان لێپرسراوی لقی خانەقینی یەكێتی ژنان خەڵاتكرا.
پاشان چەندین پێشنیار و راسپاردە خرانە روو بۆ رێگریكردن لە مادەی هۆشبەر وەك سەرچاوەیەك لە خوڵقاندنی توندوتیژی.
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای