درەوشان: هەولێر
لقی هەولێری یەكێتی ژنانی كوردستان و تۆڕی ریكخراوەكانی ژنان و هۆبەی راگەیاندنی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان سیمینارێك لە خوێندنگەی دواناوەندی گەوهەری كچان رێكدەخەن.
لە سیمنارەكەدا مامۆستا ئاڤان لێپرسراوی كۆمیتەی ژنانی (5)ی ناوشار باسی لە چۆنێتی توندوتیژی و هۆكارەكانی كرد، هەروەها مارلین خان لێپرسراوی یەكێتی ئافرەتانی ئاشوری باسی لە میژوی ۲۵ی نوڤەمبەر كرد، دواتر لەلایەن جێگر رەشید بەریوبەری هۆبەی راگەیاندنی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان باسی لە توندوتیژی لە رێگەی ئامیرە ئەلكترۆنیەكانەوە كرد.
هەر لە سیمینارەكەدا قەشەنگ محمد ئەندامی لقی هەولێری یەكێتی ژنان باسی لە توندوتیژی دەروونی كرد كە رووبەرووی كچان و ژنان دەبنەوە هۆكار و خۆپارێزی لەو كێشانە خستە روو.
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای