میهرەبان: هەڵەبجە
ئەمرۆ لە كتێبخانەی ناوەندیی زانكۆی هەڵەبجە، ۆركشۆپێك بە ناونیشانی ( ڕۆڵی یاسا ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەكان لە كەمكردنەوەی توندوتیژیی دژ بە ژنان و خێزان ) ئەنجامدرا.
لیژنەی دڵنیایی جۆریی كۆلێجی یاسا و كارگێڕیی بە ئامادەبوونی هەریەك لە دكتۆر ئاوارە حسێن ڕاگری كۆلێج و سەرۆكی بەشی یاسا و ژمارەیەك لە مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكاران، ۆركشۆپێكی ناوخۆیی بەناونیشانی (ڕۆڵی یاسا ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەكان لە كەمكردنەوەی توندوتیژیی دژ بە ژنان و خێزان ) رێكخرا.
لە ۆركشۆپەكەدا هەریەك لە دكتۆر سعدی حسن باسێكی بە ناونیشانی ( سزا یاساییەكان لە نێوان یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی هەرێم و یاساكانیتر)دا كرد و موقەدەمی مافپەروەر بورهان ئەحمەد باسی لە كاریگەریی بەڕێوەبەرایەتیەكانی توندوتیژیی دژی ژنان لە هەرێمی كوردستان كرد.
هەروەها دكتۆرە بەفراو رەئوف باسێكی بە ناونیشانی ( ڕۆڵی یاسای گشتیی نێودەوڵەتی لە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و دەرخستنی تواناكانیان ) پێشكەش كرد. پاشان بە چڕیی ناوەڕۆكی ناونیشانەكان شیكرانەوە و بە گفتوگۆ و تێبینی و ڕەخنەی یاسایی دەوڵەمەندكراو.
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای