بە بۆنەی هەڵمەتی شانزدە ڕۆژەی بەرەنگار بوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، ڕۆژی ٧ دیسەمبەر؛ ڕێکخراوی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی خانزاد کە پاڵپشتی دەکرێت لەلایەن ڕێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی(German cooperation)یەوە پانێڵێکی تایبەتی ڕێکخست بە ناونیشانی ( ڕۆڵی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە کەمکردنەوەی دیاردەی خۆکوشتن) پرسیار و تەوەرەکانی پانێڵەکە بریتی بوون لە پرسی خۆکوژی و کەمکردنەوەی هۆکار و کاریگەرییەکانی ئەم پرسە لە کۆمەڵگەدا، ئەم پرسە لەڕووانگەی لایەنی دەروونی و ئایینی و هەروەها ڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی لەچارەسەرکردنی هەرپرسێکی توندوتیژی و ڕۆڵی نەرێنی میدیا لە وروژاندنی هەر هەواڵێکی لەوشێوەیە(خۆکوژی) خرایە ڕوو، ئەم تەوەرانە لەلایەن هەریەکە لە (سامان سیوەیلی)وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە و دکتۆر (ئەیوب زڵمی) بەڕێوەبەری گشتی ئەوقاف و (فێنک شەفیق) بەڕێوەبەری گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی و (شیرین تاهیر ) نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاو کردنەوەو سەرنووسەری گۆڤاری تەوار خرانەڕوو.
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای