میهرەبان: هەڵەبجە
هێرۆ وەكیل دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجە و بەرپرسی ڕێكخراوی نوێ بۆ پاراستنی ژینگە و مافەكانی ژنان بووە خاوەنی خەڵاتی ژنانی پاڵەوان بۆ ساڵی2023
خاتوو هێرۆ وەكیل لە لێدوانێكیدا دەربارەی ئەو خەڵاتە وتی” بە شانازییەوە یەكێك بووم لە براوەكانی خەڵاتی ( ژنانی پاڵەوانی مافەكانی ژن و ژینگە بۆ ساڵی ٢٠٢٣) كە لەلایەن سەنتەری جنیڤ بۆ مافەكانی مرۆڤ پێمدرا”.
هەموو ساڵێك لە ١٠ی كانوونی دووەمدا ڕۆژی جیهانی مافەكانی مرۆڤ بە یادی پەسەندكردنی جاڕنامەی جیهانی مافەكانی مرۆڤ، لە ساڵی ١٩٤٨ لەلایەن كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە بەڕێوەدەچێت، لە ساڵی ٢٠٢١ سەنتەری جنێڤ خەڵاتی دانپێدانانی مافی مرۆڤی (HRRA) بۆ یادكردنەوەی ئەو بۆنەیە دامەزراند لە ڕۆژی جیهانی مافی مرۆڤ، خەڵاتەكان ڕێزلێنانێكە بۆ هەوڵە ماندوو نەناسەكانی ئەو تاكانەی كە كاردەكەن بۆ بەرەوپێشبردن و پاراستنی مافەكانی مرۆڤ لە سەرانسەری جیهاندا.
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای