درەوشان: هەولێر
ئەمرۆ لە شاری هەولێر و بە ئامادەبوونی رێكخراوەكانی ژنان و چالاكوانانی بواری ژنان و مافی مرۆڤ، لە كۆتا رۆژی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، كورتە فیلمی 7:30 بەرهەمی دەزگای میدیای كوردسات و دەرهێنانی سۆنیا جەلیل زەنگەنە نمایشكرا.
لە هەمان كاتدا لە ژێر دروشمی (هیچ شەرفیك لە ژن كوشتندا نیە) پانێڵێك بۆ گفتوگۆكردن لەسەر فیلمەكە و توندووتیژی دژی ژنان رێكخرا، بە بەشداری خاتوو پەخشان زەنگەنە چالاكوانی كۆمەڵی مەدەنی، دكتۆر هیمەت میرانی مامۆستای زانكۆ، سۆفی كوهین كۆنسوڵی بەریتانیا لە كوردستان، تێدا باس لە ڕۆڵ و كاریگەری هونەر كرا لە بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان و خیزان.
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای