میهرەبان: هەڵەبجە
كچە هونەرمەندی لاو سۆزیار حامید لە ساڵی ۲٠٠۲ لە هەڵەبجە لە دایكبووە و سەرجەم قۆناغەكانی خوێندنی لەو شارە تەواو كردووە، دوا قۆناغی خوێندنی تەواو كردنی پەیمانگەی هونەرەجوانەكانە لە ساڵی ۲٠۱٦ ۲٠۱۷ پاشان دەستی بە كاری شانۆیی كردووە، لەگەڵ گروپی ز. بۆ شانۆ، لە چەند كارێكی شانۆیی بەشداری كردووە و ئێستاش ئەندامی سەندیكا هونەرمەندانە.
لەگەڵ دەرچوونی لە بەشی شانۆیی پەیمانگەی هونەرەجوانەكان، لە هونەری شانۆ بەردەوام بووە و وەك خۆی وتی” شانۆ بۆ من هێزێكە كە بەهۆیەوە جیهانێكی نوێ بۆ خۆمان بخوڵقێنین جیهانێكی تەواو جیاواز”.
سۆزیان پەیامێكی تایبەتی هەیە كە دەیەوێت لە رێگەی شانۆوە بیگەیەنێت و دەڵێت” ئێمە بە كارەكانمان هەوڵمانداوە وێنایەكی جوان ببەخشین بە كچانی هەڵەبجە، تا ئەوانیش بە بینینی ئێمە بتوانن هەوڵ بۆ هەر ئارەزوو ئامانجێكی خۆیان كە هەیانە بدەن، ئێمەش بە هەر شیوەیەك توانیبێتمان پاڵپشتیان بووین تا ئەو وزە و هێزە جوانەی هەیانە نیشانیبدەن”.
هەروەها سۆزیار دەشڵێت” ئەتوانم بە كچانی هەڵەبجە بڵێم، كاربكەن بۆ گەیشتن بە ئامانجەكەتان با ڕێگریەكان بێ ئومێدتان نەكا لەوەی كە ئەتانەوێ بە دەستی بێنن كاربكەن و بەردوامبن”.
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای