درەوشان: هەولێر
لقی هەولێری یەكێتی ژنانی كوردستان و تۆڕی هاوبەشی رێكخراوەكان سیمینارێكی رۆشنبیری گشتیان بۆ خوێندكارانی قوتابخانەی شەوبۆی بنەرەتی كچان رێكخست.
لە سیمنارەكەدا بەرپرسی هۆبەی راگەیاندنی بەرێوبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنان باسی لە بەكارهێنانی سوشیال میدیا و خواپاراستن لە هەڵەكان كرد، دواتر مامۆستا ئاڤان لێپرسراوی كۆمیتەی ۵ی یەكێتی ژنان باسی لە گرنگیدانی خێزان و متمانە بە دایك و باوكی كردوو وتیشی خێزانی سەركەوتوو هۆشیار ئەوەیە كە پەیوەندیەكی پتەو لە نێوانیاندا هەبێت.
بە وەڵامدانەوەی هەموو پرسیارەكانی خوێندكاران و رێكخستنی گفتوگۆیەكی ئازادانە كۆتایی بە سیمینارەكە هات.
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای