میهرەبان: هەڵەبجە
ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی پرۆفیسۆر دكتۆر مهاباد كامل عبداللە سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە، بەڕێوەبەری نوێی كتێبخانەی ناوەندی زانكۆی هەڵەبجە دەستبەكاربوو.
لە مەراسیمێكدا ئاڵوگۆر لە پۆستی بەڕێوەبەری كتێبخانەی گشتی زانكۆی هەڵەبجەدا كرا لە نێوان دكتۆر شوان نووری عبداللە ڕاگری كۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەكان و ژینۆ نزار ئەحمەد وەك بەڕێوەبەری نوێی بەڕێوەبەرایەتی كتێبخانەی ناوەندی زانكۆ دەستبەكاربوو.
سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە دەستخۆشی لە دكتۆر شوان نووری عبداللە كرد، كە لە ماوەی چەند ساڵی رابردودا وەك بەڕێوەبەری كتێبخانە بە سەركەوتوویی كارەكانی ئەنجامداوە، هەروەها پیرۆزبایی لە ژینۆ نزار ئەحمەد كرد بۆ دەستبەكاربوونی لە پۆستی بەڕێوەبەری نوێی كتێبخانەی ناوەندی زانكۆ و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن لە كارەكانیاندا.
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای