Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

کورتە فیلمێکی بەرهەمی یەکێتی ژنان  لەبەشی پێشبڕکێی خەڵاتەکان لە فلم فیستیڤاڵی دهۆک بەشداریدەکات – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

کورتە فیلمێکی بەرهەمی یەکێتی ژنان  لەبەشی پێشبڕکێی خەڵاتەکان لە فلم فیستیڤاڵی دهۆک بەشداریدەکات

راڤین: دهۆك
ئەمرۆ فیلمی سێگۆشە (triangle) بەرهەمی یەكێتی ژنانی كوردستان لە هۆڵی كۆنفرانسی زانكۆی دهۆك وەك یەكێك لە فیلمە بەشداربووەكانی دەیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی دهۆك نمایشكرا.
فیلمی سێگۆشە كە سیناریۆ و دەرهێنانی كچە سینەماكار (ژینۆ هادی)یە و بەرهەمی یەكێتی ژنانی كوردستانە لە ماوەی رابردوودا بەشداری پێنچ فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی كردووە و ئەمرۆش بە ئامادەبوونی ستافی فیلمەكە لەسەر فەرشی سوری دەیەمین خولی فێستڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی دهۆك نمایشكرا.
سەبارەت بە فیلمی سێگۆشە هونەرمەند ژینۆ هادی لە گفتوگۆیەكی تایبەتدا بۆ سایتی تەوار وتی” ئەم فیلمە لەسەر كێشەی كومەڵایەتیە كە لە شوێنەك بۆ شوێنەكیتر جیاوازی هەیە، هەر ئەو كێشانەن لە بەردەم هەموو كچێك و ژنێك لە كومەڵگەی كوردەواریدا، هەروەها مەبەست لەم فیلمە ئەوەیە كە دەبێت كچ یان ژن دەست بەردای خۆی نەبێت و بێدەنگ نەبێت بەرامبەر هەر دەستدرێژیەك یان بێزار كردنێك كە رووبەرووی دەبێتەوە”.
لە بارەی ئەوی لەم كارەدا روبەروی ئاستەنگی بونەتەوە چونكە كاری دەرهێنان بۆ ژنان كەمێك سەختە ژینوخان وتی” بێگومان ئاستەنگی هەبووە، بەڵام دەبێت ژن خۆی رادەستی كومەڵگە نەكات، چونكە ئەگەر خۆی ڕادەستكرد كومەڵگە رێگەی نادات كە ببێیە كەسێكی سەركەوتوو لە ژیانی خۆیدا”.
هەوەها ژینۆ وتی” سوپاسی گەرم ئارستەی رێكخراوی یەكێتی ژنانی كوردستان دەكەم بە تایبەت ( كافیەخان) كە پشتیوانی هەرەسەرەكی من بوو، هەروەها هیچ پێشنیار و دەستكارییەكیان لە سیناریۆكەدا نەكرد، ئەمە باشترین ئازادییە بۆ جوانبینی و دەربڕینی ئازادانەی فكری بۆ داهێنان، من زور شانازی بەم كارەی یەكێتی ژنانەوە دەكەم”.
فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی دهۆك لە ساڵی 2011 وە دەستیپێكردووە، ئەمساڵ خولی دەیەمی بەرێوەدەچێت و لەم خولەدا (116) فیلم نمایشدەكرێت، (50) فیلمی كوردیە و (66) فیلمی بیانییە لە(34) وڵاتەوە بەشداربوون و بە (16) زمانی جیاواز و لە ماوەی هەشت رۆژدا فێستیڤاڵەكە بەرێوەدەچێت.

هاوشێوە

ڤیدیۆ