ئامادەكردنی: ڤارین سالار شێوەكار و دیزاینەر
ڕەنگی سوور بە ڕەنگێكی گەشاوە و گەرم دادەنرێت، بەو پێیەی كاردەكات بۆ وروژاندنی هەستێكی بەهێز لە مرۆڤدا، بەزۆری پەیوەستە بە خۆشەویستی و گەرمی و ئاسوودەییەوە، لەلایەكیترەوە ڕەنگی سوور پەیوەستە بە توڕەیی و چڕی و هێز و جورئەت.
هەروەها پەیوەندی بە هەست و هێزەوە هەیە، ڕەنگی سوور ئاماژەیە بۆ زۆر شت، مانا جیاوازی هەیە، وەك كاردانەوەی تاكەكەسی بەرامبەر بە ڕەنگی سوور دەتوانێت زۆر جیاواز بێت.
واتاكانی ڕەنگی سوور:
لە دەروونناسیدا ئاماژەیە بۆ درەوشاوەیی و وروژاندن و هەستی بەهێز، بەو پێیەی لەگەڵ ئاسوودەیی ناوەوە بە خۆشەویستی دەبەستنەوە، هەروەها بە ڕەنگێكی چڕ یان تەنانەت تووڕەیی دەزانن، كە هەستێكی بەهێز دروستدەكات ، لە زمانی ئینگلیزیدا وشەی “سوور” بەكاردێت بۆ (دەست سوور) بە واتای گومانلێكراو دێت، وشەی (سوور-گەرم) بە واتای ئاژاوە، وشەی ئاوێتە (Paint the town red) بە واتای چێژوەرگرتن لە كاتەكان دێت. وشەكانیتر كە پەیوەستن بە ڕەنگەكەوە سوور بۆ ئاماژەدان بەو مانایانەی كە پەیوەندییان بە هەستەكانەوە هەیە.
واتای ڕەنگی سوور لە دونیای بازرگانیدا:
خاوەن كۆمپانیا بازرگانیەكان ڕەنگی سور بەكاردەهێنن كاتێك دەیانەوێت پیشانی خەڵك بدەن كە كۆمپانیایەكی بەهێزن، بەو پێیەی ڕەنگی سور هێمای هێز و سۆزە، هەروەها دەكرێت بە وروژاندنەوە ببەسترێتەوە، هەروەها وزە، بوێری، زۆر براندی بەناوبانگ هەن كە ڕەنگی سوور لە لۆگۆ و نووسینەكانیاندا بەكاردەهێنن.
لەلایەكیترەوە ڕەنگی سوور ئاماژەیە بۆ مەترسی و بە شێوەیەكی بەرفراوان لە سیگناڵی ئاگاداركردنەوە و زەنگی ئاگاداركردنەوەدا بەكاردەهێنرێت، هۆكاری ئەمەش ئەوەیە كە ڕەنگێكی سەرنج ڕاكێشە، بەو پێیەی زیاتر لە هەموو ڕەنگەكانیتر مێشكی مرۆڤ وەڵامی هۆشدارییەكان دەداتەوە، بۆیە ڕەنگی سوور وا لە مرۆڤ دەكات هەست بكات لە دۆخێكدایە كە پێویستی بە وریایی مامەڵەكردنەوە هەیە.
ڕەنگی سوور ڕەنگێكی بەهێزە و واتا ئەرێنی و نەرێنییەكانی هەیە. لەلایەنی ئەرێنیەوە، سوور نوێنەرایەتی هێز و سۆز و متمانە دەكات، بەڵام دەتوانێت نەرێنی بێت، نوێنەرایەتی توڕەیی، وریایی، یان مەترسی بكات.
بیرمان نەچێت ڕەنگی سوور یەكێكە لە دیارترین و باوترین ئەو ڕەنگانەی لە پلەی ڕیزبەندی یەكەمینەكانە بۆ پاییز و زستانی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤، جیاوازی نیە لە عەزیدا بێت یاخوود جل و بەرگی گشتی.
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای