گوڵان رەسول: سلێمانی
لقی سلێمانی یەكێتی ژنانی كوردستان لە كۆتایی خولێكی درووماندا كە بۆ ژنان و كچانی گەرەكی كەنەسورە كرابوویەوە لە تەلاری تەوار لەگەڵ فێرخوازانی خولەكەدا كۆبوونەوە.
بە سەرپەرشتی خاتوو لەیلا عەبدوالڵە لێپرسراوی لقی سلێمانی یەكێتی ژنانی كوردستان، ئەمرۆ لە تەلاری تەوار پێشوازی كرا لە ژمارەیەك لە ژنان و كچانی فێرخواز كە لە ماوەی رابردوودا بەشداری خولێكی یەك مانگی دروومانیان كرد، كە بەسەرپەرشتی كۆمیتەی چوار باخ كرابوویەوە.
لەو كۆبوونەوەیەدا لێپرسراوی لقی سلێمانی باسی لەچەند تەورێكی گرنگ كرد لەوانە توندوتیژی خێزان و هۆكار و چارەسەركردنەكانی، هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەكرد كە لە ئێستادا خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی كردن یەكێكە لە هۆكارەكانی توندووتیژی.
هەر لەو كۆبوونەویەدا خاتوو نیاز عبداڵلە باسی بابەتێكی تەندروستی بۆ ئامادەبوان كرد كە تایبەت بوو بە نەخۆشی شێرپەنجەی مەمك و چۆنێتی وریابوون لەو نەخۆشییەوە خۆپارێزی. لە كۆتایی ئەو كۆبوونەوەیەدا لەلایەن لێپرسراوی لق و ئەندامانی لقەوە بڕوانامەی بەشداربوونی خولی دروومان درایە ئامادەبووان.
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای